نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ گەیشتە عێراق و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات
K24 - هەولێر:
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ڤۆلکەر تورک، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ گەیشتە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە عێراق و بڕیا وایە سەردانەکەی 3 رۆژ بخایەنێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکراشیکرد، بڕیاروایە ڤۆلکەر لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکە، سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی، وەزیری دەرەوە و وەزیری داد کۆببێتەوە.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات و له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان كۆده‌بێته‌وه.