ئێران لە مانگێكدا 43 ھەزار پەنابەری ئەفغانی دەركردووە
K24 – هەولێر:
وەزارەتی كاروباری پەنابەرانی حكومەتی تاڵیبان رایدهگهیهنێت، لەماوەی مانگێكدا ئێران 43 ھەزار پەنابەری ئەفغانی رەوانەی ئەفغانستان كردوونەتەوە.
عەبدوڵرەحمان راشد جێگری وەزیری كاروباری پەنابەرانی تاڵیبان ئاشكرایكردووە، كە كۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی یەك مانگدا 43 ھەزار پەنابەری ئەفغانی دەركردووەو پێشتریش 46 ھەزار پەنابەری دیكەی رەوانەی ئەفغانستان كردبووەوە.
ئەو بەرپرسەی تاڵیبان راشیگهیاند، ئەوانیش سەرجەم نووسینگەكانی رێكخراوی خێرخوازی ئیمام خومەینیان لە ئەفغانستان داخستووە. ئێران و تاڵیبان لە دوو مانگی رابردوودا چەندین ناكۆكیان ھەبووەو لەسەرووی ھەمووشیان بەرنەدانەوەی ئاوی رووباری ھیرمەند لەلایەن تاڵیبان بووە.
كۆماری ئیسلامی ئێران به دووهم وڵات دادهندرێت دوای پاكستان، كه زۆرترین پهنابهری ئهفغانی تێدا دهژی.