له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌فغانستان هۆشداری ده‌درێت
K24 - هەولێر:
رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هیبه‌توڵڵا ئاخونزاده هۆشداری له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌فغانستان له‌ده‌ره‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه.
پێشتریش محه‌ممه‌د یه‌عقوب موجاهید وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانستان پشتڕاستی ئه‌و زانیارییه‌ی كردبووه‌وه، به‌وه‌ی پاكستان وڵاته‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تباركردووه، كه ده‌ستی له زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و هێرشه خۆكوژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پاكستان هه‌بووه.
موجاهید له‌میانه‌ی گوتارێك كه ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئه‌فغانستان بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، شه‌ڕكردن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان جیهاد نییه، به‌ڵكو شه‌ڕێكه ئاخونزاده رێگری لێكردووه.
موجاهید هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئه‌فغانستانه به‌مه‌به‌ستی جیهادكردن گه‌شت بكات، ئه‌مه به جیهاد كردن ئه‌ژمار ناكرێت.
گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌میری موسڵمانان رێگری له به‌شداریكردن له شه‌ڕ بكات، پێشێلی ئه‌م بڕیاره بكرێت، ئه‌وه شه‌ڕكردنه به ته‌نها نه‌وه‌ك جیهاد.
ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌فغانستان دوای ئه‌وه دێت، پاكستان په‌نجه‌ی تاوانی بۆ ئه‌فغانستان درێژكردووه، به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی وڵاته‌كه‌ی و داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و قینه‌وانه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی.
شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، تا ئێستا حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌فغانستانی تۆمه‌تبار نه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه چه‌ند لایه‌نێكی پاكستانی خاكی وڵاتانی دراوسێ دژی ئیسلام ئاباد به‌كار ده‌هێنێت.
دوو ساڵ پێش ئێستا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستانی گرته ده‌ست، دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه و هێرشی تیرۆریستی ده‌كرێته سه‌ر پاكستان، به‌تایبه‌ت له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوانیان.
هه‌فته‌ی رابردوو له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی 400 كه‌س له ئه‌ندامان و به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئیسلامی پاكستان كه به‌شداره له حكومه‌تی ئێستای ئه‌و وڵاته، خۆكوژێك خۆی پێیاندا ده‌ته‌قێنێته‌وه و 54 كه‌س ده‌كوژرێن و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
بەپێی ئاماری پەیمانگه‌ی پاکستان بۆ لێکۆڵینەوە، به‌هۆی ململانێ و پێکدادانە ئەمنییەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، کردە تیرۆریستییەکان لە پاکستان بە بەراورد بە 2022 سەدا 79 زیادیکردووە.