هێدی جه‌مال: تیشکی سەروو وه‌نه‌وشەیی له هه‌ولێر گه‌یشته مه‌ترسیدارترین ئاست
.jpeg)
K24 - هەولێر:
تیشکی سەروو وه‌نه‌وشەیی جۆرێکە لە تیشکی کارۆموگناتیسی کە لە خۆرەوە دەردەچێت و دەکەوێتە دەرەوەی مەودای رووناکی بینراو "چاوی مرۆڤ" و بۆ سێ جۆری سەرەکی پۆلێن دەکرێت، ئەمڕۆ لە هەولێر رێژەی گەیشتنی ئه‌م تیشكه دەگاتە بەرزترین ئاست.
هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا، شاره‌زای بواری ژینگه و هه‌ستكردن له دووره‌وه، به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 7ـی ئابی 2023) رێژەی گەیشتنی تیشکی سەروو وه‌نه‌وشەیی لە شاری هەولێر دەگاتە بەرزترین ئاست، روونیشیكردووته‌وه، ئه‌م تیشكه جۆرێکە لە تیشکی کارۆموگناتیسی کە لە خۆرەوە دەردەچێت و دەکەوێتە دەرەوەی مەودای رووناکی بینراو "چاوی مرۆڤ" و بۆ سێ جۆری سەرەکی "UVA, UVB, UVC" پۆلێن دەکرێت و توانای هه‌یه کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر زیندەوەران دروست بكات.
تیشکی سەرووبنەوشەیی بە ڕێژەیەکی مامناوەند یارمەتی پێست دەدات بۆ بەرهەمهێنانی ڤیتامین "D"، کە گرنگە بۆ تەندروستی ئێسک، بەڵام زۆر بەرکەوتنی تیشکی سەروو وه‌نەوشەیی دەبێتە هۆی سووتانی چینی سەرەوەی پێست و خانەکانی و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست.
به پێویست زانراوه، مرۆڤ له‌و بارودۆخه‌دا به به‌كارهێنانی دژه‌خۆر و پۆشینی جلوبه‌رگی پێویست و دۆزینه‌وه‌ی سێبه‌ر خۆی لە بەرکەوتنی زۆر لە تیشکی سەروووه‌نه‌وشەیی بپارێزێت.
بە شێوەیەکی گشتی سێ پێوەر بۆ دەستنیشانکردنی بڕی گەیشتنی ئەو تیشکە بۆ خۆر دیاری کراوە، ئه‌وانیش؛ پلەی 3-5 بە مەترسی بۆ سه‌ر مرۆڤ دانانرێت و ئاساییه به‌ر مرۆڤ بكه‌وێت، هه‌روه‌ها پلەی 6-7 مەترسییەکی کەمی لەسەر تەندروستی هەیە و باشتر وایه مرۆڤ خۆی لێ بپارێزێت، هاوكات پله‌ی 8-10 مەترسیەکی زۆری هەیە و پێویسته مرۆڤ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی لێ بپارێزێت.
پله‌ی 11 به‌سه‌ره‌وه، مه‌ترسیدارترین پله‌یه و هه‌ر به‌ركه‌وتنێكی مرۆڤ دووچاری سووتانه‌وه‌ی پێست ده‌كات، كه مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر پله‌كه‌ی 11 بوو، كه له جۆره هه‌ره مه‌ترسیداره‌كانی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی بوو.
ئاستی تیشکی سەروو وه‌نه‌وشەیی لە خۆرەوە بە تێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆر، ئەم هۆکارانەش بریتین لە شوێنی خۆر لە ئاسمان و گۆشەی بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە زەوی، ئەستووری بەرگەهەوای زەوی کە تیشکی خۆر پێیدا تێدەپەڕێت و گۆڕانکاری سروشتی لە دەرچوونی تیشکی سەروو وه‌نه‌وشەیی خۆر.