پشتیوان سادق: نابێت ئەزموونی بودجە لە پڕۆژەیاسای نەوت و گازدا دووبارە ببێتەوە

K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه، پشتیوان سادق، ئەندامی شاندی پارتی لە وەڵامی پرسیاری کوردستان24 گوتی: "لە کۆبوونەوەکەمان باسمان لەوەکرد، کە نابێت هەمان ئەزموونی بودجە لە پڕۆژەیاسای نەوت و گازدا دووبارە ببێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دوو لیژنەی هاوبەشیان پێکهێناوە و هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانی تایبەت بەو یاسایە دەستپێدەکەن.
پشتیوان سادق، ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مووچه و بوودحجهی هه‌ریمی كوردستان كرایه‌وه و نابێت ئه‌و دوو بابه‌ته به هیچ بابه‌تێكی دیكه ببه‌سترێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه.
پشتیوان سادق گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان دوو رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه حكومه‌تی نوێی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌سه‌ر پێكهاتووه، هه‌روه‌ها رێكه‌وتنی دووه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی كراوه و هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی هه‌ردووكیان بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانیدا دووپاتی له‌سه‌ر دیالۆگ و زمانی له‌یه‌كگه‌یشتن كردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی به پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به سیسته‌می فیدڕاڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی شایسته داراییه‌كانی هه‌ریمی كورددستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت.
به بۆچوونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان ناكرێت رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری هه‌بێت، به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
گوتیشی، كۆبوونه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌رێنی بوون، جه‌ختیشیكرده‌وه رێگای گفتوگۆ باشترین بژارده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، باسی له‌وه‌ش كرد كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی جگه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوننی و كه‌سایه‌تییه‌كانیش به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی له به‌غدا له ئۆفیسی سه‌ره‌كی هادی عامری و به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده دیاره‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و دۆسییه‌ی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و جه‌ختیش له چاره‌سه‌رییه‌كان به پێی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی كرایه‌وه.
جه‌خت له زمانی دیالۆگ و یه‌كخستنی بۆچوونه‌كان، له‌پێناو سه‌قامگیری پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كرایه‌وه.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، شاندی پارتی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێـی کوردستان و رێککەوتن لەسەر وادەی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا گفتوگۆ دەکات.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق، له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی، عه‌مار حه‌كیم، حه‌یده‌ر عه‌بادی و بزووتنه‌وه‌ی بابیلۆن هێزه شیعه‌كانی دیكه) و پێكهاته‌ی كورد (پارتی و یه‌كێتی) و پێكهاته‌ی سوننه‌كان (هاوپه‌یمانیی سیاده و عه‌زم) پێكهاتووه و هه‌موویان حكومه‌تی ئێستای عێراقیان به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پێكهێناوه.
شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئەندامییەتی هەر یەکە لە فوئاد حوسێن، هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، نەوزاد هادی، جەعفەر ئێمینکی، شاخەوان عەبدوڵڵا، بەنگین رێکانی، ئومێد سەباح و فارس عیسا پێکهاتوون.