رێبوار هادی: له ئه‌گه‌ری دروستبوونی كێشه له‌نێوان پارێزگا و هه‌رێمێك حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆی نییه ده‌ستوه‌ردان بكات

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌شێك له تانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه په‌سند كران و به‌شێكیش كه ده‌بوو په‌سند بكرێت ره‌تكرایه‌وه، ده‌شڵێت، له ئه‌گه‌ری دروستبوونی كێشه له‌نێوان پارێزگایه‌كی هه‌رێمدا، حكومه‌تی فیدڕاڵی ناتوانێت راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردان بكات، به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه راده‌سپێرێت.
رێبوار هادی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به تانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له بڕگه و مادده‌كانی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی و یه‌كلاییكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، شێوازی تانه‌دان له یاسای بوودجه‌دا له‌گه‌ڵ تانه‌دان له یاساكانی دیكه جیاوازه، چونكه له‌و پڕۆسه‌یه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت عێراق ده‌توانن تانه له‌و یاسایه بده‌ن، به‌ڵكوو په‌رله‌مانتاران بۆیان نییه تانه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له یاساكه بده‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تانه‌ی له چه‌ند بابه‌تێكی ناو یاسای بوودجه گرتبوو، له‌وانه‌ش ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كرێت له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو پارێزگاكانی عێراق بۆیان هه‌بوو 30%ـی ئه‌و داهاته‌یان بۆ زیاد بكرێت، له كاتێكدا به‌پێی مادده‌ی دووی یاساكه ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مافه‌ی نه‌بوو، به‌ڵام تانه‌كه سه‌ری نه‌گرت و له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه په‌سند نه‌كرا، له‌كاتێكدا ئه‌و مادده پێشێلكاری زۆر راشكاوانه‌ی مادده‌ی 14 و 121ـی ده‌ستووری عێراقه.
هاوكات باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به تانه‌ی سه‌ر مادده‌ی 11ـی تایبه‌ت به خه‌رجییه راسته‌قینه‌كان، كه داوا كرابوو به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و خه‌رجییه راسته‌قینانه پشكی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، هه‌روه‌ك پێشتریش ئه‌و بابه‌ته له یاساكانی ساڵانی پێشوودا نه‌بووه، به‌ڵكو له یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2015ـدا داهێنرا، بۆیه هه‌رێمی كوردستان و یاساییه‌كانیش پێیان وابوو ئه‌و مادده‌یه پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی سێی مادده‌ی 123ـی ده‌ستووره و چاوه‌ڕوان بوون كه دادگا تانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌سند بكات، به‌ڵام په‌سندی نه‌كرد.
گوتیشی، تانه سه‌ره‌كییه‌كه تایبه‌ت بوو به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی 12ـی ده‌ستووردا هاتووه، كه ده‌بێت ئه‌و شێوازه بێت به‌پێی ده‌ستوور و بێت و وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو یاسای بوودجه‌دا هاتووه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان پێی وابوو كه ده‌بێت ئه‌و تانه‌یه به‌هه‌ند وه‌ربگیرابایه، به‌ڵام دادگای فیدڕاڵی به‌هه‌ندی وه‌رنه‌گرت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه دادگای فیدڕاڵی ئه‌وه‌ی له‌بیرچووه، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له حكومه‌ته فیدڕاڵییه‌كان ته‌نیا له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا نییه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌كانیش دایه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی بۆی نییه ده‌ستوه‌ردان له ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه‌كاندا بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی هه‌شتی مادده‌ی 13ـی یاسای بوودجه‌دا هاتبوو و له ئه‌گه‌ری دروستبوونی كێشه له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمه‌كاندا، حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌ستوه‌ردان بكات.
جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی هه‌شتی مادده‌ی 13ـی یاسای ده‌ستوور، به‌و شێوه‌یه نییه كه هه‌ندێك لایه‌ن باسی لێ ده‌كه‌ن، كه له ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ر ناكۆكی و كێشه‌یه‌ك له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمه‌كاندا، سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌توانێت ده‌ستوه‌ردان بكات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر پارێزگایه‌ك له هه‌رێمه‌كان سكاڵای له‌سه‌ر پشكی راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بوو، ئه‌و كات په‌نا ده‌باته به‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی فیدڕاڵیش حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان راده‌سپێرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی دروست بووه، به‌و مانایه‌ی ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردان بكات و پاره له رێگه‌ی خۆیه‌وه بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ی هه‌رێمه‌كه بنێرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی ئابی 2023، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی کە وەزارەتی دادی عێراق دەری دەکات، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەپێی رێنماییەکان، دەبێت ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی (2023 – 2024 - 2025) بکرێت.
ھاوكات سەرچاوەیەك بە كوردستان 24ی راگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی رێنماییەكانی یاسای بوودجە سبەی سێشەممە وەزارەتی دارایی نوسراو بۆ سەرجەم وەزارەت، پارێزگاكان و ھەرێمی كوردستان دەكات كە كار بە بڕگەكانی یاسای بوودجە بكەن.
حه‌نان مه‌نزر نه‌سیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌فائیعی عێراق ئاشكرایكردووه، رێنماییه‌كانی بودجه‌ی سێ ساڵی داهاتووی عێراق له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی عێراق بڵاوكرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ئه‌مڕۆوه رێنماییه‌كانی یاسای بودجه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هەر ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی وەڵامی سکاڵایەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دژی ژمارەیەک ماددەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق دایەوە و بڕیاری بە نادەستووریبوونی دوو بڕگەی ماددەکانی 11 و 13 و دەستووریبوونی چەند بڕگە و ماددەی دیکەی هەمان یاسا دا.
لە ماددەی یەکەمی پرۆژەیاسای بودجەدا کە پەسەندکرا، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 130 هەزار دینار بۆ ماوەی سێ ساڵ (تا کۆتایی ساڵی 2025) جێگیرکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتیش بە 70 دۆلار دانراوە.
هەروەها لە بودجەدا بڕی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دانراوە، بە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانیشەوە.
رۆژی 12ـی 6ـی 2023، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پەسەندکرد و دوای سڕینەوەی چوار ماددە و زیادکردنی چەند ماددەیەک، ژمارەیەک پێشنیازیشی بۆ پرۆژەیاساکە زیادکرد.