لووتكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پاراستنی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 - هەولێر:
له شاری بیلیمی به‌رازیلی لووتكه‌یه‌كی وڵاتان سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 8ـی ئابی 2023) لووتكه‌ی نوێنه‌رانی هه‌شت وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی په‌یماننامه‌ی هاریكاری له ناوچه‌ی ئه‌مازۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیار وایه هه‌ر یه‌ك له لویس ئیناسیۆ لۆلا دا سێلڤا، سه‌رۆكی به‌رازیل و سه‌رۆكانی پۆلیڤیا، كۆڵۆمبیا، گیانا، پیرۆ و ڤه‌نزوێللا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئیكوادۆر و سۆرینام ئاماده‌ی كار و چالاكییه‌كانی لووتكه‌كه بن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی به‌رازیل له‌میانی ئاهه‌نگێكی فه‌رمی كه له شاری سانتاریم له نزیك ئه‌مازۆن به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته ئه‌مازۆن بپارێزن، گوتیشی؛ ئه‌مازۆن نه‌ك هه‌ر سه‌رچاوه‌ی فێربوونی زانایانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵ بۆ پاراستنی گیان و ژیانی ئه‌وانه‌ش بدرێت كه له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆندا ده‌ژین.
له‌لای خۆیه‌وه مارینا سێلڤا، وه‌زیری ژینگه‌ی به‌رازیل رایگه‌یاند، ناكرێت رێگه به‌وه بدرێت ئه‌مازۆن بگاته خاڵێك كه توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی نه‌بێت، گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌مازۆن بگاته ئه‌و خاڵه رێژه‌یه‌كی زیاتر له هه‌ڵمژین كاربۆن ده‌رده‌دات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی زیاتری دیارده‌ی گه‌رمبوونی هه‌ساره‌ی زه‌وی.
لۆلا داسیلڤا بە گەڕانەوەی بۆ سەر دەسەڵات لە مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا، بەڵێنیدا تا ساڵی 2030 کۆتایی بە بڕینه‌وه‌ی دارستانی ئه‌مازۆن بهێنێت، کە لە سەردەمی جایر بۆلسۆنارۆی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد.
هاوكات سۆسانا محه‌ممه‌د، وه‌زیری ژینگه‌ی كۆڵۆمبی به پێویستی زانی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی لووتكه‌كه ئامانجێكی هاوبه‌ش له‌خۆبگرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ببێته هۆی پاراستنی 80%ـی ئه‌مازۆن تاوه‌كو ساڵی 2025.
رێكخراوی په‌یماننامه‌ی هاریكاری له ناوچه‌ی ئه‌مازۆن ساڵی 1995 له‌پێناو پاراستنی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی 60%ـی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ده‌كه‌وێته سنووره‌كانی به‌رازیل.