سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود ده‌كات

K24 – هەولێر:
بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سه‌رۆكی حزبه‌كه و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی ئێوە و حزبەكەتان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستاندا هەیە".
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هیوادارم بە هیممەتی گشت لایەك كار بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان بكرێت و كوردستان بەسەر كۆسپ و تەحەددیاتەكاندا سەربكەوێت".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێز كاك محەممەد حاجی مەحموود سەرۆكی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.
بەبۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكەم.
لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی ئێوە و حیزبەكەتان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. هیوادارم بە هیممەتی گشت لایەك كار بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان بكرێت و كوردستان بەسەر كۆسپ و تەحەددیاتەكاندا سەربكەوێت.
مسعود بارزانی
8ی ئابی 2023