گوته‌بێژی كه‌شناسی عێراق: حكومه‌تی عێراق پلانی ستراتیژی بۆ مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا نییه

K24 - هەولێر:
عامر جابری گوته‌بێژی كه‌شناسی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته به جددی كار له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا بكه‌ین.
جابری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌كاتێكدا عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای له‌سه‌ره، ئێمه وه‌ك لایه‌نی راوێژكار هه‌میشه رێنمایی و زانیارییه‌كانمان به ده‌وڵه‌ت داون، به‌ڵام به‌داخه‌وه، تا ئێستا هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه و هیچ پلانێكی ستراتیژیمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌دی نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: "راپۆرته‌كانمان یه‌ك به‌یه‌ك له تۆڕی ئه‌لیكترۆنی داده‌به‌زێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی به زۆرترین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بگات، به‌تایبه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 5 تا 6 راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌باره‌ی هۆشدارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هه‌بوون، وێڕای چه‌ندین كۆنفرانسی جیاواز له‌و باره‌یه‌وه، زۆربه‌ی راپۆرته‌كانیش جه‌ختیان له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و گۆڕانه‌ی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، ژینگه و ئابووری هه‌یه، بۆیه پێویسته به جدی كار له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بكه‌ین. له‌كاتێكیشدا عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای له‌سه‌ره".
ده‌شڵێت: "ئێمه وه‌ك لایه‌نی راوێژكار هه‌میشه رێنمایی و زانیارییه‌كانمان به ده‌وڵه‌ت داون، به‌ڵام به‌داخه‌وه، تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه و هه‌روه‌ها هیچ پلانێكی ستراتیژیمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌دی نه‌كردووه، نه رووبه‌ری سه‌وزایی و نه پشتێنه‌ی سه‌وزی شاره‌كان و هیچ پانتاییه‌كی ئاویشمان نییه و له ته‌ختكردنی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وامن، كاریش له‌سه‌ر وزه‌ی جێگره‌وه نه‌كراوه، كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كان، كه له ئه‌نجامی به‌كارخستنی كارگه و مۆلیده‌كانی كاره‌با و پیشه‌سازییه‌وه ده‌رده‌چن".
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاداری رابردوو له به‌سره به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق کۆنفرانسی کەشوهەوای عێراق بە بەشداری نێودەوڵەتی و ناوچەیی و حکومی به‌رێوه‌چوو، تێیدا باس لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق و رێگەکانی رووبەڕووبوونەوەی كرا، هەروەها كۆنفرانسه‌كه بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەرنامەی حکومەتی عێراق بوو لە دۆزینەوەی رێگەچارەی کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق کە لە کەمی ئاو و زیادبوونی ناوچە بیابانبوونەکاندا چڕبووەتەوە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى عێراق به وڵاتى نێوان دوو رووباره‌كه "رافیده‌ین" به‌ناوبانگه، به‌پێى ئاماژه‌كان، له داهاتوودا زیانێكى زۆر بۆ سه‌ر هه‌ردوو رووبار دروست ده‌بێت، تا ئه‌و ئاسته‌ى له‌ساڵى 2040، دیجله و فورات له عێراق بوونیان نامێنێت شوێنه‌واریان ون ده‌بێت.
عه‌بدولڕه‌حمان مه‌شهه‌دانى، توێژه‌رێكى بوارى ئابوورى عێراقه، پێشتر رایگه‌یاندبوو، توركیا كۆمه‌ڵێك به‌نداوى دروستكردووه، له‌نێویدا، به‌نداوى "ئیلیسو"، بووه‌ته هۆكارى راگرتنى ئاوى هاتوو بۆ عێراق.