هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌خت له ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و غاز ده‌كاته‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی خولی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات و تێیدا جه‌خت له ده‌رچوونی یاسای نه‌وت غاز كرایه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 8ـی ئابی 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی خولی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد و تێیدا دۆخی گشتی عێراق و ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ی ئابووری، سیاسی و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی عێراق، تاووتوێكران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، به ئاماده‌بوونی هێزه سیاسییه‌كان، به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پسپۆرانی یاسایی، جه‌خت له ده‌رچوونی پڕۆژه یاسای نه‌وت و غاز كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و دواتر له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه، تیشكخرایه‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌پێناو سه‌قامگیری بازاڕی دراو و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بازاڕی دراو ده‌شێوێنن.
جه‌ختیش له‌سه‌ر داخستنی ده‌روازه سنوورییه نافه‌رمییه‌كان كرایه‌وه.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق، له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی، عه‌مار حه‌كیم، حه‌یده‌ر عه‌بادی و بزووتنه‌وه‌ی بابیلۆن هێزه شیعه‌كانی دیكه) و پێكهاته‌ی كورد (پارتی و یه‌كێتی) و پێكهاته‌ی سوننه‌كان (هاوپه‌یمانیی سیاده و عه‌زم) پێكهاتووه و هه‌موویان حكومه‌تی ئێستای عێراقیان به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پێكهێناوه.