خالید ئەلدبونی: لە عێراق هیچ دیدگایەکی ستراتیژی و دۆزینەوەی چارەسەری درێژ مەودا بۆ کێشەکان نییە

K24 – هەولێر:
گوتەبێژی بەرەی رزگاری و گەشەپێدانی عێراق، رایدەگەیەنێت، بێ متمانهیی له نێوان لایهنه سیاسییهكانی عێراقدا ههیه، هاوکات گوتیشی: رێككهوتنه سیاسییهكان له عێراقدا به شێوهیهكی كاتی جێبهجێ دهكرێن و تا ئەو کاتەی کە سێ سەرۆکایەتییەکە هەڵدەبژێردرێن دواتر رێککەوتنەکان پێشێل دەکرێن.
خالید ئەلدبونی، گوتەبێژی بەرەی رزگاری و گەشەپێدانی عێراق، لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی دوا هەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24، رایگەیاند، لەگەڵ پێکهێنانی هەموو حکومەتێکی عێراق تووشی ئەو کێشانە دەبن، کێشەکان ئەوەیە ئەو رێککەوتنانە بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەوام دەبن و درێژە ناکێشێن، لە عێراق هیچ دیدگایەکی ستراتیژی و دۆزینەوەی چارەسەری درێژ مەودا بۆ گرفتەکان نییە.
هاوکات راشیگەیاند، لایەنە سیاسیەکانی عێراق هەمیشە پێشێلی رێککەوتنەکان دەکەن و رێککەوتنەکان وەک خۆی جێبەجێ ناکەن، هەروەها لایەنە شیعییەکان کە زۆرینەی پەرلەمان پێکدەهێنن هەژموونیان هەیە لەسەر پەرلەمان و لەسەر حکومەتیش، هەمیشە بڕیارەکان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی دەکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، پێویست بوو کوتلەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمانی عێراق هەبوایە، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لەناو کوتلە دەسەڵاتدارەکان هەبێت، بەڵام زۆربەی کوتلەکانی شیعە چونەتە ناو چوارچێوەیەک کە هەموو یەکیان گرتووە، باڵدەستن لەناو پەرلەمان.
گوتەبێژی بەرەی رزگاری و گەشەپێدانی عێراق، دەڵێت: لە دوای کشانەوەی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق هاوسەنگی نما، پێویستە کورد، بەشێک لە حزبە شیعییەکان و سەربەخۆکان هاپەمانییەتی نوێ لە پەرلەمان دابمەزرێنن و بتوانن هاوسەنگیان لەگەڵ شیعەی باڵادەست هەبیت
گوتیشی: چوارچێوهی ههماههنگی دهبێت پابهندی رێككهوتنهكان بێت و ئەوەی لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانە دەبێت جێبەجێی بکەن.