په‌یامنێری كوردستان24 دوایین زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مۆسكۆ ده‌خاته‌ڕوو

K24 – هەولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە کۆگایەکی ئامێر و یاری ئاگرین له سێرگیڤ پەسادی نزیک مۆسکۆی پایتەختی رووسیا روویدا، بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەناو کۆگایەکی 40x40 مەتری روویداوە، هاوكات په‌یامنێی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات ژماره‌ی قوربانییه‌كان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 50 بریندار.
له‌وباره‌یه‌وه خۆشه‌وی محه‌ممه‌د، په‌یامنێری كوردستان24 له مۆسكۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لیژنه‌كانی حكومه‌تی رووسیا له دوای كاتژمێر 10ـی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه له نزیك رووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌وری ناوچه‌كه‌یان داوه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌ندرێ ڤهرهڤیۆڤ، پارێزگاری چوارده‌وری مۆسكۆ به میدیاكانی راگه‌یاندووه، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه 52 كه‌سه و شه‌ش كه‌سیان له‌ژێر چاودێری چڕدان و دوو له برینداره‌كانیش ره‌وشیان زۆر ناله‌باره. خۆشه‌وی محه‌ممه‌د روونیشیكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له دوای ته‌قینه‌وه‌كه بڵاوكرایه‌وه كه 4 كه‌س دیار نین، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه‌وتبوونه ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ رووداوه و ده‌رهێنراون.
هه‌روه‌ها خۆشه‌وی محه‌ممه‌د سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، له سه‌ره‌تادا وا دانرا كه ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی دانانی یارییه ئاگرینه‌كانه‌وه بووبێ له نزیك ئامێره كاره‌باییه‌كان، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به‌هۆی كاره‌باوه بووبێ، هه‌ندێك له هاووڵاتیانیش رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی هێرشی درۆنه‌وه بووه.
ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ رووداوه 70 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاری مۆسكۆوه دووره و له‌لای رووسه‌كان به ناوچه‌یه‌كی پیرۆز داده‌نرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین كڵێسای له‌خۆگرتووه.