ئەمەریکا و عێراق پابەندبوونیان بە هاوکاری ئەمنی و بەرژەوەندی هاوبەش دووپاتکردەوە

K24 – هەولێر:

هەردوو وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تییدا هاتووە، هەردوولا  پابەندبوونیان بە هاوکاری ئەمنی و بەرژەوەندی هاوبەشی سەقامگیری ناوچەکە دووپاتکردەوە.

شاندی وەزارەتی بەرگری عێراق بە سەرۆکایەتی ثابت محمد العباسی، وەزیری بەرگری، بە ئەندامێتی فەریقی یەکەم روکن عبدولئەمیر یاروڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و فەریق روکن عیسا عوزێر ،سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ، سەردانی ئەمەریکایان کردبوو. لە واشنتن دی سی، یەکەمین گەڕی یەکەمین گەڕی گفتوگۆی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی ئاسایشی نێوانیان ئەنجامدا، هاوکات شاندی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بە سەرۆکایەتی سەلێست واڵاندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بوو.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، شاندی عێراق، کۆبوونەوەی جیای لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش و دەزگای هاوکاری ئاسایشی بەرگری و فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا و وەزارەتی دەرەوە و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجامدا.

هاوکات، لە تەواوی ئەم کۆبوونەوانەدا، گفتوگۆ کرا دەربارەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و قوڵکردنەوەی هاوکارییە ئەمنیەکان و کۆمەڵێک پرسی تر و پێشخستنی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات، بەتایبەتی لەرووی ئاسایش و پاراستنی سەروەری عێراق و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.

لە راگەیاندروەکەدا، ئاماژە بەوەشکراوە، گفتوگۆی هاوکاری و هاوبەشی ئاسایش لەسەر رەنگدانەوەی تێگەیشتنی ستراتیژی هاوبەشی دوو لایەنە بنیادنراوە، کە لەلایەن هەردوولاوە پێشتر گفتوگۆی لەسەر کراوە، لەوانەش گفتوگۆی ستراتیژی تەمووزی 2021ـی ئەمەریکا و عێراق و لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و عێراق لە شوباتی 2022، شاندەکانی ئەمەریکا و عێراق هەردوولا پێشوازیان لە جێبەجێکردنی تەواوی گفتوگۆکانی ستراتیژی نێوانیان کردەوە.

لەم گفتوگۆیانەدا دووپاتکرایەوە، کە ئەمەریکا هیچ هێزێکی شەڕکەری لە عێراقدا نابێت و تەنها ئەو هێزانەی لە عێراق دان کە ئەرکیان مەشق و راهێنان و راوێژ پێدان دەبێت بە هێزە عێراقییەکان، لەڕووی هاوبەشیکردن و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و هەواڵگرییەوە پشتیوانی لە عێراق دەکەن لە شەڕی دژی داعش.

هاوبەشی و هاوکاری هێزە ئەمنیەکانی عێراق لەناویاندا پێشمەرگە و پابەندبوونی هاوبەش بە سەقامگیری ناوچەکە دووپات کرایەوە، هەروەها پشتیوانی کردە ئۆپەراسیۆنیەکان دەکرێ  لەڕێگای سەرۆکایەتی ئەرکانی هێزی هاوبەشی یەکگرتووی سەربازی و ئۆپەراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی (CGTF-OIR) بۆ راهێنان و راوێژ پێدان.

لەم گفتوگۆیانەدا پرسی هاوپەیمانان بۆ دیاری کردنی چۆنییەتی پەرەسەندنی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانێتی لەسەر خشتەی کاتی دەستنیشان دەکرێت بۆ ئەم هۆکارانە، هەڕەشەی داعش، پێداویستیەکانی کارکردن و ژینگەیی، ئاستی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق و شاندەکانی عێراق و ئەمریکا و پابەند بوون بە پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی باڵای سەربازی لەنێوان ئەمریکا و عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەی داهاتوو، کە لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە.

لە بەشێکی تری گفتوگۆیەکاندا پرۆسەی خوێندن و مەشقپێدان و دەرفەتە پەروەردەییەکان، کە بەردەستن لە بواری سەربازیدا، بۆ بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکان و بە پڕۆفیشناڵکردنی یەکە سەربازییەکان راوێژیان لەبارەوە کرا، کە رێگا خۆشدەکرێت، بۆئەوەی عێراق لە داهاتوودا  بەشداری لە مانۆڕە سەربازییەکان بکات بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ پشتگیری لە سەروەری و پاراستنی ئاسایشی عێراق، هەردوو وڵات دووپاتیان کردەوە، کە هێزەکانی ئەمریکا لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراقی ماونەتەوە و تەنها ئەرکیان پشتگیری کردنە لە هێزە ئەمنیەکانی عێراق لەشەڕی دژی داعش.

حکومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی ژیانی کارمەندان و راوێژکاران و کاروانەکان و دامەزراوە دیپلۆماسیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دووپاتکردەوە.

Fly Erbil Advertisment