روسیا: 13 درۆنمان تێکشکاند

K24 – هەولێر

وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو 13 درۆنیان لە ئاسمانی نیمچە دوورگەی کریمیا و شاری مۆسکۆ تێکشکاندووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری رووسیا روونیکردووەتەوە، هێزە ئاسمانییەکانیان 11 درۆنییان لە نزیک بەندەرەکانی سیڤاستۆپۆلی سەر بەنیمچە دوورگەی کریمیا تێکشکاندووە.

باسی لەوەشکردووە، لەلایەکی دیکەوە درەنگانی شەوی رابردوو دوو درۆنی دیکە تێکشکێندراون، کە لە ئاسمانی شاری مۆسکۆی پایتەخت دەسوڕانەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بۆ جاری چوارەمە لە ماوەی هەفتەیەکدا ئۆکرانیا لەرێگەی درۆنەوە شاری مۆسکۆ دەکاتە ئامانج، بەرپرسانی رووسیاش هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند لە بەرامبەر ئەو جۆرە هێرشانە دەکەن.

لە 24/2/2022، جەنگ لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، رووسیا بەشێک لە خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵ کردووە، هاوکات ئەو جەنگە لە رووی ئابوورییەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر زۆربەی وڵاتان داناوە.

Fly Erbil Advertisment