گۆردۆن براون: مامه‌ڵه‌ی تاڵیبان له‌گه‌ڵ ئافره‌تان و كچانی ئه‌فغانستان قێزه‌ونترین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه
K24 – هەولێر:
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌ی جیهانی داوا ده‌كرێت مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی تاڵیبان له‌گه‌ڵ ئافره‌تان و كچانی ئه‌فغانسان بخرێته ناو لیستی "تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی".
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 10ـی ئابی 2023) گۆردۆن براون، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌ی جیهانی رایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌ی رێبازی دڕندانه‌ی حكومه‌تی تاڵیبان له ئه‌فغانستان ده‌كات، شیاوی سه‌ركۆنه‌كردن و لێپێچینه‌وه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له مامه‌ڵه و ره‌فتاره‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه حوكمڕانه بكات.
براون، كه پێشتر له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2010 سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌ڵگه‌كان سه‌باره‌ت به ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی تاڵیبان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و كچانی ئه‌فغانی حاشاهه‌ڵنه‌گرن، جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه دوورخستنه‌وه‌ی ئافره‌تان و كچانی ئه‌فغانی له‌لایه‌ن تاڵیبان له زانكۆ و رێگریكردن له تێكه‌ڵاوبوونیان له شوێنه گشتییه‌كان و هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی دیكه‌ی تاكه‌كه‌سییان، ئه‌وپه‌ڕی جیاكارییه به‌رامبه‌ر به‌و ره‌گه‌زه.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌ی جیهانی دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، مامه‌ڵه و ره‌فتاره‌كانی تاڵیبان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و كچان ئه‌فغانی، یه‌كێكه له قێزه‌ونترین و سه‌ختترین و به‌رفراوانترین پێشێلكارییه‌كانی دژ به مافه‌كانی مرۆڤ له دنیای ئه‌مڕۆدا. گوتووشیه‌تی، ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌و رۆژه ببینێت، كه سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌و سیاسه‌ته قێزه‌ونه بسه‌پێندرێت.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانی له‌وه‌ته‌ی له ئابی 2021ـوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌فغانستان و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی پێكهێناوه، رێگری له كچان و ئافره‌تانی وڵاته‌كه گرتووه بچنه قوتابخانه‌كانی ناوه‌ندی و زانكۆكان، هه‌روه‌ها رێگریان لێ ده‌كات جلوبه‌رگی جوان و رازاوه بپۆشن و به‌شداری له بۆنه‌كان و هۆڵه‌كانی یاری و چالاكییه‌كان بكه‌ن، هاوكات فه‌رمانی پێكردوون له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌یان و چوونیان بۆ شوێنه گشتییه‌كان سه‌رپۆش بپۆشن.
حكومه‌تی تاڵیبان مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا مه‌ڕسوومێكی ده‌ركرد، كه به‌هۆی ئه‌و مه‌ڕسوومه‌وه هه‌زاران ئارایشتگای ئافره‌تان كه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی زۆربه‌ی خێزانه‌كانیانی له‌سه‌ره، داده‌خرێن.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵیشدا ده‌یان ئافره‌تی ئه‌فغانی كابولی پایته‌خت گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له دژی بڕیاره‌كه ئه‌نجام دا، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی تاڵیبان ته‌قه‌ی ئاسمانییان كرد و ئاوپڕژێنیان كردن بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێ بكه‌ن و كۆتایی به گردبوونه‌وه‌كه‌یان بهێنن.
ئافره‌تانی ئه‌فغانی له بڕیاره‌كه و ره‌فتاری ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن، تاكه شوێنێك كه تا ئێستا له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ وڵات بتوانن لێی كۆببنه‌وه، ئارایشتگاكان بووه، له‌لایه‌ك داهاتێكی بۆ خاوه‌نه‌كانیان دابین ده‌بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌یش چاویان به‌یه‌كدی ده‌كه‌وێت و چێژ له به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان وه‌رده‌گرن.
رۆژی (سێشه‌ممه 25ـی ته‌ممووزی 2023) سه‌دان ئارایشتگا له كابۆل و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌فغانستان داخران، خاوه‌نی یه‌كێك له ئارایشتگاكان گوتوویه‌تی، په‌نجه‌مۆر و واژۆیان پێ كردبوون و به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكردوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئارایشتگاكه‌ی دابخات. هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، له كاتی داخستنی ئارایشتگاكه‌ی هێزێكی زۆری سه‌ربازی چوونه‌ته ناوچه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ت بۆ سه‌ر دوژمنی سه‌نگه‌ر ببه‌ن.