کەسێک لە پێنجوێن بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە گیانی لەدەستدا

کاتی گەیاندنی تەرمی ئەو کەسە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پێنجوێن
کاتی گەیاندنی تەرمی ئەو کەسە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پێنجوێن

K24 – سلێمانی

لە گوندێکی سنووری ناحیەی گەمکی سەر بە قەزای پێنجوێن هەنگ بە کەسێکەوە دەدات و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان لە پێنجوین رایگەیاند: کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ هەینی 11/8/2023 تەرمی کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، پاش پشکنین و کاری پێویست بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە شاخێک لە پشتی گوندی گۆخڵانی ناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن خەریکی هەنگ بوون و بۆ هەنگوین گەڕاون، بەهۆی پێوەدانی دوو هەنگەوەو زۆری هەستیاری بەرامبەر هەنگەکان کەسەکە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، کارمەندانی فریاکەوتن کاری پێویستیان بۆ کردووەو کاری پزیشکی دادی لە نەخۆشخانە بۆ کراوە.

بە گوێرەی ئاماری نەخۆشخانەکە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە 30 حاڵەتی پێوەدانی هەنگ و دوو پشک و مار هاتووەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە و کاری پێویستیان بۆ کراوە.

داواش لە هەنگەوانان، جووتیار و شاخەوانان دەکەن، بە وریایی مامەڵە بکەن و لەکاتی روودانی هەر حاڵەتێکی پێوەدان بە زوویی بیگەیەننە نزیکترین نەخۆشخانە.

Fly Erbil Advertisment