به‌غدا وه‌ك هاوبه‌شی سه‌ره‌كی مامه‌ڵه لەگه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناكات
K24 – هەولێر:
بنه‌ماكانی سازان، هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی نێوان كورد، شیعه و سوننه، بنه‌ماكانی دامه‌زراندنی عێراقی دوای ساڵی 2003 بوو، به‌و مانایه‌ی هیچ پرسێك له په‌رله‌مان له رێگه‌ی زۆرینه و كه‌مینه‌وه یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام ساڵانێكه له به‌غدا و له پرسه هه‌ستیاره‌كاندا، كورد چه‌ندین جار بووه‌ته قوربانی زۆرینه و كه‌مینه، رێز له رێككه‌وتنه‌كانی سه‌باره‌ت به‌و بنه‌مایانه ناگیرێت.
له‌وباره‌یه‌وه، دارا سێكانیانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كورد گرنگه له رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای لایه‌نی سیاسی نه‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌جێندایه‌ك بیت كه پشت به بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان ده‌به‌ستێت، به‌و پێیه‌ی ده‌ستوور بنه‌مای سه‌ره‌كییه بۆ پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد و هه‌رێمی كوردستان.
كورد ساڵانێكه له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌ی سیاسی هه‌یه و ململانێی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر خاك و مافه‌كان له ئارادایه، به‌ڵام لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی كورد داواكاری و مافه ده‌ستوورییه‌كانی له‌بیر بچێته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو داواكاری و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی له كێشه‌ی مووچه كورت بكه‌نه‌وه.
دڵشاد ره‌حمان، چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عێراق كێشه‌یه‌كی سیاسییه، به‌ڵام دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وایكردووه بابه‌ته‌كه كێشه سیاسییه‌كه له‌بیر بچێته‌وه و ببێته كێشه‌ی هاتنی بوودجه و مووچه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا كورد بۆ بوودجه شۆڕشی نه‌كردووه و قوربانی نه‌داوه.
كورد به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات و ده‌ستوور ببێته چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك كات ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، كار به بنه‌ماكانی سازان، هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی ناكه‌ن كه هه‌ر ئه‌مه‌یشه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق نه‌گه‌نه رێككه‌وتن.
رۆژی دووشەممە (7ـی ئابی 2023) لە بەغدا، شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی له به‌غدا له ئۆفیسی سه‌ره‌كی هادی عامری و به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده دیاره‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت کۆبوونەوە.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بۆ کوردستان24 لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرایکرد کە کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی و زۆر باشیان لەگەڵ سەرکردەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ئەنجامدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، شاندی پارتی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێـمی کوردستان و رێککەوتن لەسەر وادەی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا گفتوگۆیان کرد.
هاوکات نێردراوی کوردستان24 بۆ بەغدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە روونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکە شاندەکە پەیامی پارتی بە لایەنەکانی ئیدارەی دەوڵەت گەیاندووە لەبارەی پەیڕەوکردنی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان لایەنەکانی ئیدارەی دەوڵەت هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەکەی سوودانی کە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکراوە.
هەروەها ئەندامێکی شاندەکەی پارتی بە نەورەس عەبدوڵڵا، نێردراوی کوردستان24ـی راگەیاند، هەموو ئەو تێبینیانەی پارتی هەیبووە لەسەر کۆی پرۆسەی بەڕێوەبردنی حکومەت و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە کۆبوونەوکەدا باسکراوە و وەڵامی سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت ئەرێنی بووە.
لە کۆبوونەوەکە شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی نیگەرانییەکانی خۆیان لە جێبەجێنەکردنی بەشێک لە بڕگەکانی رێککەوتنی نێوان لایەنەکان و کارنامەی کابینەی حکومەت و شێوازی هاوبەشیکردن و بڕیاردان لە پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان گەیاندووەتە سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت.