ئەمەریکا سزای بەسەر چوار کەس و رێکخراوێکی رووسیادا سەپاند

K24 - هەولێر
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر چوار کەس و رێکخراوێکی رووسیادا سەپاندووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە ماڵپەڕی خۆیدا رایگەیاند، چوار کەس لە دەستەی سەرپەرشتیاری هاوپەیمانی ئەلفا گروپ سزایان بەسەردا سەپێنراوە، کە بە یەکێک لە گەورەترین هاوپەیمانییە دارایی و وەبەرهێنانەکانی رووسیا دادەنرێت.
ئاماژە بەوەشکردووە، وەزارەتەکە سزای بەسەر رێکخراوی "یەکێتی پیشەسازی و خاوەنکارانی رووسیا"دا سەپاند، کە رێکخراوێکی رووسییە و لە کەرتی تەکنەلۆژیا کاردەکات.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی 2022دا، ئەمەریکا سزای بەسەر بەسەر مۆسکۆدا راگەیاند، لە لیستی سزاکان چەند کەرتێکی کردە ئامانج، لەوانە کەرتی تەکنەلۆژیا کە گەورەترین بەرهەمهێنەری نیمچە رێبەر و ئەو کۆمپانیایانەیە کە لە بواری نەرمەکاڵا و تەکنەلۆژیای پەیوەندیدا کاردەکەن.