ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
"گۆڕان نه‌یتوانیوه گۆڕانكاری له‌نێو خودی خۆیدا بكات"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه و سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه‌ی وازهێنانی له بزووتنه‌وه‌كه، له نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "گۆڕان نه‌یتوانیوه گۆڕانكاری له‌نێو خودی خۆیدا بكات".
د. شۆڕش حه‌سه‌ن عومه‌ر، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا، كه رێككه‌وتی 26ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2016ی له‌سه‌ره، ده‌كاته نزیكه‌ی مانگێك به‌ر له ئێستا، نووسیویه‌تی: "رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان گوفتار و كرداری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه".
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌ی د. شۆڕش حه‌سه‌ن-دا هاتووه: "ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نه‌یتوانی گۆڕانكاری له نێوخودی خۆیدا بكات وه‌ك داوای به‌دیموكراتیزه‌كردن و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانی ده‌كرد، كه لانیكه‌م ده‌بوایه دروشم و بانگه‌شه‌كانی له نێو ئۆرگانه‌كانی خۆیدا ره‌نگی دابوایه‌وه تا جیاوازتر ده‌ركه‌وتبا".
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر، كوردستان 24 په‌یوه‌ندی به ناوبراو كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌رنه‌گیرا و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ناوبراو ئاماده‌نییه لێدوان بدات و هه‌موو شتێكی له نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌دا روونكردووه‌ته‌وه.
