کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان روو لە دابەزین دەکات بەراورد بە رۆژانی رابردوو.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 13/8/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەی گەرما بە یەک پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەى کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی دووشەممە 14/8/2023، ئاسمان ساماڵ بە گشتى لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور .پلەى گەرما بەگشتی  کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1- 2) پلە بە بەراورد  بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى

دهۆک: 43  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 47 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  44 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  49  پلەى سیلیزى

لە کۆتایی هەفتەی رابردووەوە، شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە هەندێک شوێنی ناوچەی گەرمیان پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی بەرز بووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment