نێچيرڤان بارزانى ماڵئاوايى له كونسوڵى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات

K24 – هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ماڵئاوايى له كونسوڵى ئه‌مه‌ريكا لە هەرێمی کوردستان دەکات و سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دووپات كرده‌وه، بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى له ماوه‌ى كاركردنيدا له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شى كردووه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/8/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه وه‌ك كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كرد.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه، بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى له ماوه‌ى كاركردنيدا له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شى كردووه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێ‌دا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى بۆ ئه‌و ماوه‌يه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كارى كردووه، سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له ئه‌ركه‌كانى له ماوه‌ى كاركردنيدا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى بۆ گه‌لى كوردستان خواست.
