موعین كازمی: كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سه‌باره‌ت یاسای نه‌وت و غاز به‌رده‌وامیان هه‌یه

K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی مادده‌كانی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز به‌رده‌وامیان هه‌یه، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات تا ئێستا توانراوه 40 مادده ته‌واو بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 13ـی ئابی 2023) موعین كازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وتیان لێ به‌رهه‌م دێت، به‌رده‌وامیان هه‌یه. روونیشكرده‌وه، ره‌شنووسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتیش هه‌یه سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و غاز.
موعین كازمی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا 40 مادده ته‌واو كراوه، كه تایبه‌ته به ده‌ستنیشانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی كه وه‌زاره‌تی نه‌وت و پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و هه‌رێمه‌كان له‌ناویشیاندا هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كه‌ن، ئامانج له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یش بۆ رێكخستن و سه‌قامگیرییه له كاتی جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌وت و غاز له دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سند ده‌كرێت.
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه، له قۆناغی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كاندا تاووتوێی ڕه‌شنووسی یاساكه كراوه، بۆ قۆناغی دووه‌میش هه‌وڵ ده‌درێت هه‌مووان بۆچوونێكی هاوبه‌ش پێكبهێنن.
رۆژی (سێشه‌ممه 8ـی ئابی 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد و تێیدا دۆخی گشتی عێراق و ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ی ئابووری، سیاسی و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی عێراق، تاووتوێكران.
له‌وباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی رایگه‌یاندبوو، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، به ئاماده‌بوونی هێزه سیاسییه‌كان، به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پسپۆرانی یاسایی، جه‌خت له ده‌رچوونی پڕۆژه یاسای نه‌وت و غاز كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و دواتر له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت.