ئومێد خۆشناو: چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی بۆ چاره‌سه‌ركرنی گرفتی كه‌مئاوی هه‌ولێر له ئارادایه

K24 - هەولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پاڵ هۆكاره سروشتییه‌كان، چه‌ندین هۆكاری دیكه هه‌یه بۆ كه‌مبوونی ئاو له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و له هه‌ولێر به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گرانبوونی به‌نزین ده‌ڵێت، حكومه‌تی فیدڕاڵ سته‌مێكی گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هیچ پشتگیرییه‌كی له دابینكردنی به‌نزین ناكات.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی كه‌مبوونی ئاو و گرانبوونی به‌نزین تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌می ئاو په‌یوه‌ندی به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی زه‌وییه‌وه هه‌یه، روونیشیكرده‌وه، هه‌ولێر پێشتریش شارێك بووه كه‌م ئاو بوو، گوتیشی، زیادبوونی دانیشتووانی هه‌ولێر له ماوه‌ی نزیكه‌ی 15 ساڵی رابردوو به‌هۆی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی رووی تێكردووه، وایكرد پێویستی ئاو زیاتر بێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، فراوانبوونی هه‌ولێر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی قورس‌تر كردووه، هه‌ر بۆیه هه‌ولێر بووه‌ته نموونه باڵای عێراق، به‌تایبه‌ت كه ده‌یان و سه‌دان هه‌زار كه‌سی لێیه خه‌ڵكی ئه‌و شاره نین، كه هه‌موو ئه‌وانه وایكردووه، پاڵه‌په‌ستۆ له هه‌موو سێكته‌ره‌كان بكه‌وێته سه‌ر هه‌ولێر و پێداویستییه‌كان زیاتر بن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، دروستكردنی ئیفراز سێ له ساڵی 2004 بۆ ئه‌وه بوو كه هه‌ولێر تاوه‌كو 15 ساڵ كێشه‌ی ئاوی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و 15 ساڵه ته‌واو بوو. گوتیشی بڕینی بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو و هێرش و په‌لاماره‌كانی رێكخراوی داعش و چه‌ندین هۆكاری دیكه رێگر بوون له دروستكردنی ئیفراز چوار.
هه‌روه‌ها گوتی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ هاوینی ئه‌مساڵ بڕی نزیكه‌ی 20 ملیار دیناری ته‌رخان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی، گوتیشی له سه‌ره‌تا ئه‌و بڕه 14 ملیار دینار بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كان بۆ ئه‌و بابه‌ته خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكوه‌زیران بڕه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 20 ملیار به‌رز كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی پلانی بوودجه‌یه‌كی فریاكه‌وتن بووه بۆ مانگه‌كانی ته‌ممووز، ئاب و ئه‌یلوول كه بۆ هه‌ر مانگێك بڕی دوو ملیار دینار ته‌رخان كراوه.
پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، رۆژ هه‌یه حه‌وت بیر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر وشك ده‌بێت یان ئاوی كه‌م ده‌كات، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت حه‌وت بیری نوێ لێ بدرێت. گوتیشی ئیفراز سێ كه پار ساڵ چه‌ند جارێك شكا، به‌شێوه‌یه‌ك چاك كراوه‌ته‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت به‌تایبه‌تی كه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه. ئومێد خۆشناو جه‌ختیشیكرده‌وه، قووڵایی بیره‌كان گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار، بۆیه سه‌رۆكوه‌زیران له‌و روانگه‌یه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته كاتییه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیران چاره‌سه‌رییه ستراتیژییه‌كه‌ی مه‌به‌سته.
روونیشیكرده‌وه، گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بای وۆته‌ر كردووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی له هه‌ولێر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش دوو پلان هه‌یه، یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری سعوودی له گفتوگۆدان، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزێك به هه‌رێمی كوردستان بده‌ن كه تا ئێسته ئه‌و بیرۆكه‌یه به باشی به‌ڕێوه‌چووه، ئامانجیش له‌و قه‌رزه بۆ دابینكردنی پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاوه له‌سه‌ر زه‌وی بۆ هه‌ولێر، گوتیشی به‌هاكه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه 600 ملیۆن دۆلاره، هه‌روه‌ها گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به‌رده‌وام له په‌رۆشی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته‌ن و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كانیش له په‌یوه‌ندی و گفتوگۆدان.
هاوكات تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، بۆ هه‌ڵگرتن و كۆگاكردنی ئاو، به‌خێراییه‌كی زۆر كار له به‌نداوی گۆمه‌سپان و به‌ستۆڕه ده‌كرێت و پلانێكی دیكه‌یش له ئارادایه، كه به‌نداوی مه‌نداوه‌یه، كه بۆ هه‌ولێر ستراتیژییه و بۆ هه‌میشه ئاسایشی ئاو بۆ هه‌ولێر دابین ده‌كات، به‌تایبه‌تی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاوه‌كانی ناو خاكی كوردستانه و پشت به هیچ ئاوێكی ده‌ره‌وه نابه‌ستێت.
پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی له‌نێوان گه‌ڕه هه‌ژارنشینه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و سیستییه‌كان جیاوازی له دابینكردنی ئاو ده‌كرێت، گوتی: به پێچه‌وانه‌وه گرفتی ئاو چۆن له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشین هه‌یه، له‌و گه‌ڕه ده‌وڵه‌مه‌ندنشینه‌كان و سیتییه‌كانیش هه‌یه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر زۆرن هه‌یه، گوتی، ئه‌وه‌ی هه‌یه حكومه‌ت دروستی نه‌كردووه، به‌ڵكوو واقیعێكی ئابووری و بازرگانی پێشكه‌وتوو دروستی كردووه، كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وته و به‌ده‌ستهاتووه و نیشانه‌ی پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی قۆناغه‌كانه.
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌یشارده‌وه كه سه‌ره‌باری هه‌موو ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی له ماوه‌كانی رابردوودا رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه و رێگر بوونه له خزمه‌تكردنی زیاتر هه‌رێمی كوردستان كه دابینكردنی ئاو یه‌كێكه له‌و خزمه‌تانه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانیش له‌وباره‌یه‌وه هاوكار نه‌بوونه و هۆكارێك بوونه بۆ به‌فیڕۆدانی ئاو، گوتیشی له چوارچێوه‌ی یاسای پاراستنی ئاو، رێنمایی پێویست بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌رده‌كه‌ن، كه به‌ستانی ته‌وافه یه‌كێك ده‌بێت له رێككاره‌كان و شووشتنگه‌كانیش داده‌خرێن.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به قه‌یرانی به‌نزین رایگه‌یاند، قه‌یرانی به‌نزین به‌تایبه‌ت له هاویناندا، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و سته‌مه ئاشكرایانه‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات. روونیشیكرده‌وه، كه حكومه‌تی عێراق له بوودجه‌دا بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ پشتگیری به‌نزین بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق دابین ده‌كات و ئه‌و به‌نزینه‌ی به هاووڵاتیانی ده‌دا نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی زیاتر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام بۆ هه‌رێمی كوردستان به حه‌رامی ده‌زانێت بینێریت، به‌شێویه‌ك نه بڕی به‌نزین ده‌نێرێت و نه پشتگیری ماددیش له دابینكردنی به‌نزین بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و رێككارانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی گرانبوونی به‌نزین گیراونه‌ته‌به‌ر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ـی ئابی 2023، بڕی 100 دینار به‌نزین دابه‌زی، گوتیشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت به‌رده‌وامه بۆ كۆنترۆڵكردنی گرانبوونی به‌نزین، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆمپانیای كار به‌رهه‌مهێنان زیاد بكات، به هه‌مان شێوه‌یه لانازیش بڕیاری زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كانی بدات، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش له گفتوگۆی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ناردنی به‌نزینی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكرێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ده‌روازه‌كانی به رووی بازرگاناندا كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین هاورده بكه‌ن.