ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چه‌كی كۆكوژیان بە عێراق داوە دادگایی ده‌كرێن

K24 – هەولێر:
سبه‌ی دانیشتنێكی تایبه‌ت له دادگای سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه له بونیاتنانی كارگه‌كانی چه‌كی كۆكوژی له عێراق هاوكاربوون و چەکی کۆکوژیان بە رژێمی پێشووی عێراقداوە.
تيمی پارێزه‌رانی ئێم ئێملۆی ئه‌مه‌ریكی به‌هاوكاری تیمێکی پارێزه‌رانی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2018ـه‌وه داوایان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه تۆماركردووه، كه له دامه‌زراندنی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كۆكوژ له عێراق هاوكاری رژێمی پێشووی عێراقیان كردووه.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، داواكانی ئه‌م دۆسییه، تا ئیستا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و 817 داواكاری، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی زیانپێكه‌وتووی هه‌ڵه‌بجه و كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆسایدی ئه‌و شاره پێشكه‌شكراوه.
دادبینی له‌باره‌ی ئه‌م دۆسییه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتاییهێنان به به‌ڵگه یاساییه‌كان، كه كۆمپانیا بیانییه‌كان بونیاتی كارگه‌ی چه‌كی كۆكوژییان له عێراق داناوه و هاوكاربوون.
ئامانجی ئه‌م تیمه سه‌لماندنی ئه‌م دۆسییه‌یه له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و دواتر جووڵاندنی داوایه‌كی یاساییه له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان.
ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە هەوڵەکان لە هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگ لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ بەجینۆسیدناساندنی تاوانەکانی دژ بە کورد و قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی کیمیابارانکردن و ئەنفال و تاوانەکانی دیکەی رژێمی پێشووی عێراق.