خانه‌واده‌ی فوئاد مه‌عسووم سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌شداربووانی پرسه‌ی خاتوو رووناك عه‌بدولواحید ده‌كات

خاتوو رووناك عه‌بدولواحید و فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری پێشووتری عێراق
خاتوو رووناك عه‌بدولواحید و فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری پێشووتری عێراق

K24 – هەولێر:

شیرین فوئاد مه‌عسووم، به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی پرسه‌ی كۆچی دوایی دایكی كه‌ ده‌كاته‌ هاوژینی فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری پێشووتری عێراق سوپاسنامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سیداد بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی حزبی و حكومی و هاووڵاتیان كردووه‌.

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 14ـی ئابی 2023) شیرین فوئاد مه‌عسووم، به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی پرسه‌ی كۆچی دوایی دایكیان "رووناك عه‌بدولواحید" كه‌ ده‌كاته‌ هاوژینی فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆككۆماری پێشووتری عێراق له‌ سوپاسنامه‌یه‌كدا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی، سیداد بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەلا مستەفا بارزانی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی و مامۆستایانی ئایینی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و هاووڵاتیانی به‌گشتی كردووه‌.

شیرین فوئاد مه‌عسووم له‌ سوپاسنامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، به‌شداری و هاوخه‌می هه‌ریه‌كێكیان له‌و بۆنه‌یه‌دا، وێڕای ئه‌وه‌ی مایه‌ی رێزه‌، هاوكات كه‌مێك خه‌مه‌كانیانی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها داوای لێبووردنی كردووه‌ له‌ هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌.

رۆژی هەینی (11ـی ئابی 2023) رووناک عەبدولواحید مستەفا، هاوسەری فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق لە تەمەنی 81 ساڵیدا لە بەغدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و رۆژی دواتریش لە کۆیە لە تەنیشت گۆڕی کوڕەکەیەوە لە گۆڕستانی تایبەت بە خانەوادەی مەلا مەعسووم بەخاک سپێردرا.

لەلایەن خۆشیانەوە هەر یەکە لە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیان ئاراستە کرد و هاوخەمییان بۆ کۆچی دوایی

رۆژی یەکشەممە (13ـی ئابی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (ڕووناک عەبدولواحید)ـی هاوژینی دكتۆر فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق کرد.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە د. فوئاد مەعسووم و بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن.

رووناک عەبدولواحید مستەفا، لە دایکبووی ساڵی 1942ـە، دەرچووی پەیمانگای مامۆستایانە، لە ساڵی 1968 لەگەڵ فوئاد مەعسووم هاوسەرگیری کردووە،و دایکی پێنج کچە بەناوەکانی "شیرین، جوان، زۆزان، ڤیان و شیلان"، هەروەها کوڕێکی هەبووە لە تەمەنی 15 ساڵیدا  کۆچی دوایی کردووە.

رووناک عەبدولواحید، وەکو ژنێکی کارا لە سەردەمی شاخدا بەشداری لە شۆڕش کردووە و دوای بوونی بە خانمی یەکەمی عێراق، لە ساڵی (2015-2017) وەک سەرۆکی رێكخراوی ژنانی عەرەبی دەستنیشان کرا.

Fly Erbil Advertisment