وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ردانێك له قاهیره‌یه
K24 - هەولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له قاهیره‌یه.
سه‌حاف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئوردن، سعوودیه، میسر و لوبنان و به ئاماده‌بوونی فه‌یسه‌ڵ میقداد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ستپێده‌كات.
گوتیشی: لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن له‌باره‌ی دۆخی سوریا و لێكۆڵینه‌وه له پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سوریا ده‌كرێت كه دوای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی عه‌ممان هاتوونه‌ته ئاراوه.
دوای نزیکەی 12 ساڵ دابڕان، رۆژی 19ـی 5ـی 2023، دیمەشق ئەندامێتی خۆی لە کۆمکاری عەرەبی وەرگرتەوە لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا کە ئەنجومەنی کۆمکاری لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە قاهیرە بڕیاری لەسەردا.
کۆمکاری عەرەبی لە 22 وڵات پێکدێت و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2011ـەوە بەهۆی جەنگی ناوخۆی سووریاوە ئەندامێتی دیمەشقی لە کۆمکاری عەرەبی هەڵپەسێردرابوو.