وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عێراق، میسر و ئوردن له قاهیره كۆده‌بنه‌وه

K24 - هەولێر:
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عێراق، میسر و ئوردن له قاهیره كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه سێقۆڵییه‌كانی نێوانی و پێشخستنی ئاستی هاریكارییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 15ـی ئابی 2023) ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئوردن و میسر له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵییان ئه‌نجام داوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌هه‌نگاو و میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنی هاریكاریی، هه‌ماهه‌نگی و ته‌واوكاری سێقۆڵی نێوان هه‌ر سێ وڵات كراوه.
هه‌روه‌ها به گوته‌ی ئه‌حمه‌د سه‌حاف، بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به پێشخستنی هاوبه‌شییه‌كانی نێوان هه‌ر سێ وڵات له سه‌رجه‌م بواره جیاجیاكان و له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوانیان.
پێشتر له 25ـی ئابی 2020، لوتكه‌ی سێقۆڵیی نێوان هه‌ریه‌ك له عێراق، ئوردن و میسر له عه‌ممانی پایته‌ختی شانشینی ئوردن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی، بازرگانی، ئابووری و ئه‌منی نێوانیان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركرده به‌شداربووه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری سیاسی و ستراتیژی نێوانیان كرده‌وه.
له كۆتایی لوتكه سێقۆڵییهكهدا، هه‌ریه‌ك له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شا عه‌بدوڵڵا، شای ئوردن و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان راگه‌یاند و تێیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر "گرنگی به‌هێزكردنی هاوكاری ئابووری نێوانیان به پشتبه‌ستن به باشترین شێواز و میكانیزم بۆ پراكتیزه‌كردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان كرده‌وه، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، له‌وانه‌ش به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌با و پڕۆژه‌كانی وزه و دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها سوودوه‌رگرتن له توانا نیشتمانییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ته‌واوكاری له نێوان هه‌رسێ وڵات‌دا، به‌تایبه‌ت له‌م قوناغه‌دا كه بۆ رێگه‌گرتن له لێكه‌وته‌كانی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاسایشی ته‌ندروستی، خۆراك و ئابووری پێویسته".
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه به‌سام رازی، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی میسر رایگه‌یاند، له لوتكه سێقۆڵییهكهدا جه‌خت له‌سه‌ر رێگه‌كانی هاوكاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌رسێ وڵات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرایه‌وه.
گوتیشی: گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌هێزكردنی هاوكاری ئابووری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان كرا، ئه‌مه‌ش به ئامانجی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی ته‌واوكاری ستراتیژی له نێوان هه‌رسێ وڵات، له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی هاوبه‌ش.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 27ـی حوه‌زیرانی 2021) بە بەشداری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر کۆبوونەوەی لوتکە لە بەغدا بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ئابووری و سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ كران.