نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: دۆخی ئەفغانستان خراپه
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی نووسینگەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە دووەم ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە دەڵێت، پێویستە ئەفغانستان بەبێ جیاوازی رێز لە مافەکانی مرۆڤ بنێت. ده‌شڵێت: دۆخی ئەفغانستان خراپه.
ئیلیزابێس ترۆسێل گوتەبێژی نووسینگەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشدا، خەڵكی ئەفغانستان لە دۆخێکی خراپی مرۆیی و ئابووری دەژین و نابێت لەبیر بکرێن.
ترۆسێل هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دوو ساڵ بەسەر كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانه‌وه تێدەپەڕێت، ئەرکی ئەو وڵاتەیە لەژێر یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەبێ جیاوازی رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت و بە بەرزی رایانبگرێت، نیگەرانین لە دۆخەکە و بە تایبەتی لەو رێگرییانەی خراونەتە بەردەم ئافرەت و کچان، کە لە خوێندن و کار، ئازادی لە جووڵانەوە و بەشداریکردن لە ژیانی رۆژانە مافەکانیان داخوراوە".
گوتیشی: "کۆمسیاری باڵا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، خەڵکی ئەفغانستان لەبیر نەکات، کە جگه لە سنووردارکردنی مافەکانیان، لە دۆخێكی خراپی مرۆیی و ئابووریدا دەژین."
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له 1996دا ده‌ركه‌وت و زیاتر له سه‌دا 80ی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵكرد و ئیماره‌تێكی ئیسلامی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند و ته‌واوی هێز و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌فغانستانی له دۆڵی بانشیر گه‌مارۆ دابوو.
به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو تاوه‌ره بازرگانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن رێكخراوی قاعیده و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه تۆمه‌تباركرد و داوایكرد، تاڵیبان ئوسامه بن لادن راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام مه‌لا عومه‌ری ئه‌میری پێشووتری بزووتنه‌وه‌كه ره‌تیكرده‌وه، بن لادن راده‌ست بكات و رایگه‌یاند، بن لادن میوانی خۆشه‌ویستی ئه‌فغانستانه.
به‌وهۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌ستپێكرد و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له كابوڵ هێنا.
سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی حكومه‌تی كابوڵ و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام بۆ كشانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستیی به دانووستان كرد.
دواجار رۆژی (29ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020) له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان رێككه‌وتنی واژوو كرد و له‌و وڵاته‌دا كشایه‌وه و رۆژی 15ـی ئابی 2021 بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنترۆڵی ئه‌فغانستانی كرد و سوپای ئه‌و وڵاته چه‌ك كران.