پێنتاگۆن ره‌تیده‌كاته‌وه هێزه‌كانیان له عێراق جووڵه‌ی كردبێت

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له جووڵه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له عێراق.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 15ـی ئابی 2023) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پینتاگۆن"، ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له جووڵه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه به ئاراسته‌ی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی عێراق و نه به ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیچ جووڵهكیان نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاوبوونه‌ته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه نییه.
رۆژی 7ـی ئابی 2023، شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سابیت محه‌ممه‌د عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و گفتوگۆی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كان و ئایینده‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش كرد.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دانوستانه‌كانی نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی تایبه‌ت بوو به هاریكارییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان واشنتۆن و به‌غدا و ئایینده‌ی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
دانوستانه‌كانی نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌ناو باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری "پێنتاگۆن" به‌رده‌وام بوون و تێیدا باس له په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ئایینده‌ی بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق و له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش له عێراق كرا.