عه‌مار حه‌كیم پیرۆزبایی له پارتی ده‌كات

K24 - هەولێر:
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 77 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی كرد و تێیدا ده‌ڵێت: "هیوادارین پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ربن".
له په‌یامه‌كه‌ی حه‌كیمدا هاتووه: پیرۆزبايی له سه‌ركردایه‌تی، جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت برای تێكۆشه‌ر ئوستاز مه‌سعود بارزانی به بۆنه‌ی تێبه‌ڕبوونی 77 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه، كه بە خه‌بات و تێكۆشانی درێژخایه‌ن دژ بە دیکتاتۆریەت جیا ده‌كرێته‌وه و شانبەشانی هێزە نەتەوەییەکان لە بەرهەمهێنانی پرۆسەیەکی دیموکراسی لە دوای 2003 وه‌ستایه‌وه.
حه‌كیم ده‌ڵێت: هیوادارین ئه‌م بۆنه‌یه ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ به‌هێزكردن و گه‌شه‌پێدانی یه‌كڕیزی نیشتمانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك پارتێكی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به‌شداره له هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، كه حكومه‌تی ئێستای عێراقی به‌هۆیه‌وه پێكهێنراوه.