وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بژمێر بۆ تەکسییەکان دادەنێت

K24 - هەولێر:

نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای گشتی بەرێوەبردنی گواستنەوە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا سەبارەت بەجێگیرکردنی بژمێر لەنێو تەکسییەکان و هەژمارکردنی تێچووی گواستنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆ کراوە بۆ گۆڕینی  یاسای 45ی ساڵی 1983، کە تایبەتە بە گواستنەوەی هاووڵاتییان لە رێگەی تەکسییەکانەوە. 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکراشی کرد، بژمێرەکە بۆ کاری ناو پارێزگاکان و دەرەوەی پارێزگاکان دەبێت و یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی دیاردەی نەرێنی.

Fly Erbil Advertisment