وەکو پێشبینی کردن بۆ شەڕی ئەتۆمی فینلاند گەورەترین کۆگاکردنی دەرمان دروست دەکات
K24 - هەولێر
وەزارەتی ناوخۆی فینلاند دامەزراندنی گەورەترین کۆگای ستراتیژی لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ئامرازەکانی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان و دەرمان لە ئەگەری دروستبوونی هەڕەشەی کیمیایی و بایۆلۆجی و ئەتۆمی لەو وڵاتە ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی "تاس"، پێداویستیەکانی خۆپارێزی، کەرەستەی چاودێری و دۆزینەوە و پشکنینی خێرا، دەرمان و ڤاکسین لەو کۆگایە هەڵدەگیرێن بۆ بەکارهێنانی کارمەندانی فریاکەوتن و هاووڵاتیانی مەدەنی لە بارودۆخی نائاساییدا، بەتایبەتی لە وڵاتانی باکوور و رۆژهەڵاتی ئەوروپا.
بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2024 کارەکانی کۆگاکردن دەستپێبکات، ئەمەش دوای دروستکردنی کۆگای هاوشێوە لە فەرەنسا و پۆڵەندا و کرواتیا، بەڵام کۆگاکەی فینلاند گەورەترین کۆگا دەبێت.
کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە سەرەتای ئەمساڵدا بە بڕی 242 ملیۆن یۆرۆ بودجەی پڕۆژەکەی فینلاندای دابینکرد.
هەر لەوچوارچێوەیەدا ڤیدیۆیەکی سێ خولەکی کە لەلایەن پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساشوستسەوە پەخشکرا کە دەریخست لە ئەنجامی شەڕێکی ئەتۆمی نێوان رووسیا و ئەمەریکا چی روودەدات.