كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رێگه به خۆكاندیدكردنی ژماره‌یه‌ك كه‌س نادات
K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێشبینی ده‌كات تۆماركردنی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بگاته سه‌رووی سێ هه‌زار كه‌س، هاوكات ئه‌وانه‌شی ناتوانن خۆیان كاندید بكه‌ن، دیاری‌یان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 17ـی ئابی 2023) عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، تاكو ئێستا 222 كه‌س وه‌ك كاندیدی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆمیسیۆن تۆمار كردووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و ژماره‌یه بۆ سه‌ر سێ هه‌زار كاندید به‌رز ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا روونیكرده‌وه، كۆمیسیۆن رێگه به خۆكاندیدكردنی ژماره‌یه‌ك كه‌س نادات، له‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ی رێككاره‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌یانگرێته‌وه، هاوكان ئه‌وانه‌شی هه‌ر بڕیارێكی دادگایان له دژ ده‌رچوون، یاخود بڕوانامه‌ی ساخته‌یان هه‌یه، یانیش به‌پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ره‌فتاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، لە مانگی ته‌ممووز ده‌ست به تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، حزب و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن.