ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ژاپۆن و كۆریای باشوور له كامپ ده‌یڤید به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (نیكی)ـی ژاپۆنی، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 18ـی ئابی 2023)، به‌رپرسانی یه‌كه‌می هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ژاپۆن و كۆریای باشوور له كامپ ده‌یڤید له ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به رێگریكردن له چالاكییه‌كانی چین له تایوان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جیهانی كۆده‌بنه‌وه.
رۆژنامه ژاپۆنییه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هه‌ریه‌ك له فۆمیدا كیشیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و یۆن سۆك یۆل سه‌رۆكی كۆریای باشوور له كامپ ده‌یڤید له ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان، پرۆگرامی ئه‌تۆمی كۆریای باكوور و رێگریكردن له چین و ئاسایشی ئابووری جیهان كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لوتكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ژاپۆن و كۆریای باشوور جه‌خت له پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری دوورگه‌ی تایوان ده‌كاته‌وه، وێڕای نیشاندانی پاڵپشتی بۆ وڵاتانی باشووری جیهان، به‌تایبه‌ت وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا (ئاسیان) و وڵاتانی زه‌ریای هێمن.
دواجار ئه‌و سێ به‌رپرسه له لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت له هێرۆشیما كۆبوونه‌وه.
پێشتریش كارین جان، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، رۆژی 18ـی ئاب، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كامپ ده‌یڤید پێشوازی له هه‌ر یه‌ك له فۆمیۆ كیشیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن و یۆن سۆك یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشوور ده‌كات.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، هه‌ر سێ به‌رپرسه‌كه چه‌ندین پرس تاووتوێ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی فراوانكردنی هاریكارییه سێقۆڵییه‌كانی نێوانیان.
كۆریای باكوور به‌رده‌وامه له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی و به‌ر له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگه‌كانی تایبه‌ت به ساڵیادی كۆتاییهاتنی جه‌نگی كۆریا، دوو مووشه‌كی تاقیكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باكوور، هه‌ر دوو مووشه‌كه بالیستییه‌كه 400 كیلۆمه‌تر به ئاسماندا ماونه‌ته‌وه به‌رله‌وه‌ی بكه‌ونه ناو ده‌ریاوه.
تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكوور جگه له كۆریای باشوور، هاوكات ژاپۆن و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌شی نیگه‌ران كردووه، به‌تایبه‌ت ژاپۆن كه هه‌ندێك له‌و مووشه‌كانه له نزیكه ئاسمانه‌كانی شاره‌كانی ژاپۆن هه‌ڵده‌درێن.