راوێژكارێكی سوودانی: رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 21

K24 - هەولێر:
راوێژكاری سوودانی رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق دیاریده‌كات و ئاماژه به پێشنیازێكیش له‌باره‌ی پێدانی مووچه به سواڵكه‌ران وه‌ك به شێك له به‌رنامه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.
سه‌نا موسه‌وی راوێژكاری كاروباری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 21.
موسه‌وی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق وه‌رده‌گرن، گه‌یشتوونه‌ته 6.5 ملیۆن كه‌س، تا ئێستاش 181 هه‌زار كه‌سیش ناویان له‌و لیسته ده‌رهێنراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران محه‌ممه‌د شیاع سوودانی گرنگی به پرسی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات، پێشنیازی ئه‌وه‌شكراوه، كه سواڵكه‌ران بخرێنه ناو لیستی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌یان پێبدرێت.
موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندان.
ده‌شڵێت: مووچه بۆ ئه‌وانه ده‌بڕدرێته‌وه كه هه‌ژارن و تا ئێستاش بریار نه‌دراوه مووچه بۆ ئه‌و كه‌سانه دابینبدرێت، كه توانای كاركردنیان نییه.
پێشتریش محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و گه‌نده‌ڵی به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە کوردستان24ی گوتبوو: " نزیکەی %21 تا %22 رێژەی هەژاری لە ساڵی 2022 تۆمار کراوە، بەراورد بە ساڵی 2019 و دوو ساڵی رابردوو رێژەکە بەرزبووەتەوە کە رێژەکە %20 بوو، هۆکاری بەرزبوونەوەکەش لە ساڵی 2020 و 2021 بۆ بارودۆخی ئابووری عێراق و نەخۆشی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە".
لەکۆی 42 ملیۆن دانیشتووانی عێراق هەشت ملیۆن كەس لەسەر هێڵی هەژاری دەژین، پارێزگای موسەنا لە باشووری رۆژئاوای عێراق بە رێژەی %52 لە پێشەنگی هەژارترین پارێزگاکاندایە، لە دوای ئەویش پارێزگای دیوانیە و زیقار دێت بە رێژەی 49%.