ئه‌مه‌ل جه‌لال بۆ كوردستان24: له‌شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پێنج ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌ی گه‌شتیاران تا كۆتایی ساڵ به‌رزتربێته‌وه.
ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، نزیکە پێنج ملیۆن گەشتیار بووە و پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بگاتە هەشت ملیۆن.
گوتیشی، ئامانجی دەستەی گەشتوگوزار تەنها راکێشانی گەشتیار نییە، بەڵکو فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی گەشتوگوزارە.
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌هۆکارەکانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پرۆسه‌ی خۆپارێزی له‌م په‌تایه، ره‌وتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردبوو، دوای هه‌ڵگرتنی رێككاره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌م په‌تایه، خه‌ریكه كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بوژێته‌وه و گه‌شتیاران به چڕی روو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.