رووسیا و چین ژماره‌یه‌ك مانۆڕی هاوبه‌شی سه‌ربازی له زه‌ریای هێمن ئه‌نجام ده‌ده‌ن

K24 - هەولێر:
ژماره‌یه‌ك كه‌شتی جه‌نگی رووسی و چینی چه‌ند مانۆڕیكی هاوبه‌شی سه‌ربازی له زه‌ریای هێمن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه كۆمه‌ڵێك پرۆسه‌ی رزگاركردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 18ـی ئابی 2023) وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، حه‌وت كه‌شتی جه‌نگی رووسی و چینی چه‌ند مانۆڕێكی هاوبه‌شی سه‌ربازییان له زه‌ریای هێمن ئه‌نجام داوه، كه له ماوه‌ی مانۆڕهكهیاندا 6400 ملی ده‌ریاییان بڕیوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، مانۆڕه‌كان جگه له له‌خۆگرتنی پرۆسه‌كانی رزگاركردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان له ئه‌گه‌ری پێویست و به‌رگریدا، هاوكات راهێنانیان له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی یه‌ده‌گی سووته‌مه‌نی و گواستنه‌وه‌ی باری كه‌شتییه‌كان كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، كه‌شتیگه‌لی ده‌ریاوانی هه‌ردوو وڵات، مانۆڕهكانیان له ناوچه‌كانی رۆژئاوا و باكووری زه‌ریای هێمن چڕكردووه‌ته‌وه.
لی شانگفۆ، وه‌زیری به‌رگری چین سه‌ردانی رووسیای كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی یازده‌مینی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه تێیدا داوای به‌هێزكردنی هاریكارییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان په‌ككین و مۆسكۆی كرد.
له‌وه‌ته‌ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵه‌وه، په‌ككین و مۆسكۆ هاریكارییه سه‌ربازییه دووقۆڵییه‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له مانگی ته‌ممووزدا چه‌ند گه‌ڕێكی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر ده‌ریای ژاپۆن و ده‌ریای چینی رۆژهه‌ڵات ئه‌نجام دا.
لە مانۆڕە هاوبەشەکەیاندا سەرباری کەشتی جەنگی، رووسیا و چین ژمارەیەک فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگیشیان بەشداری پێکردووە و بڕیارە مانۆڕەکە ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت.
ئەمە یەکەمین مانۆڕی هاوبەشی چین و رووسیایە لەدەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە، ئامانجیش لێی بەهێزکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی مۆسکۆ و پەکینە.