زیاتر له ملیۆنێك منداڵی عێراقی له مافه‌كانیان بێبه‌شن

K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له ملیۆنێك منداڵی عێراقی له مافه‌كانیان بێبه‌شن و رێژەی منداڵانی کارکەر گەیشتووەتە سەدا حەوت.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، منداڵانی عێراق هاوشێوه‌ی منداڵانی جیهان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ژیانیاندا فێری خوێندن بكرێن و ده‌رفه‌تی ده‌رخستنی تواناكانیان پێبدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م ساته‌دا منداڵان له عێراق له‌م مافانه بێبه‌شكراون.
هینداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رێژه‌ی منداڵانی كاركه‌ر له عێراق گه‌یشتووه‌ته 7%، ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار منداڵیش له مافه‌كانیان بێبه‌شن، به‌جۆرێك جیاكاری ره‌گه‌زیش هۆكارێكی دیكه‌یه كه له گوند و ناوچه دووره‌ده‌سته‌كاندا له‌نێوان كچ و كوڕدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی بێبه‌ش ده‌كرێن.
گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق راشیگەیاندووە، پێویسته منداڵان له‌و توندوتیژیانه‌ش پارێزراوبن كه له‌لایه‌ن خێزان یان قوتابخانه و كۆمه‌ڵگەوه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.