کەسە بەناوبانگەکانی تونس بەهۆی بێکارییەوە بە رێگەی نایاسایی کۆچ دەکەن

K24 - هەولێر

لە پرۆسەی کۆچکردنی نایاسایی بۆ ئیتاڵیا لەسەر یەکێک لە بەلەمەکان، کە نزیکەی کۆچبەری تونسی هەڵگرتبوو، راپەرێکی بەناوبانگی تونسی تێدابوو کە کۆچی کرد بۆ ئەوروپا.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی تونس، ئەو ڕاپەرە ناسراوە ناوی حەسەن جونیۆر، لەم هەفتەیەدا گەیشتە ئیتاڵیا.

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە، ئەو هونەرمەندە لە بەلەمێکدا بووە کە کۆچبەرە تونسییەکانی ناوچەی ئەلتەفالەی ویلایەتی سۆسێ لە کەنارەکانی رۆژهەڵاتی تونس لەخۆگرتبوو.

رادیۆ مۆزایک ئێف ئێم رایگەیاند، بەلەمەکە لە کەناراوەکانی ناوچەی سیدی عەبدولحەمید لە سۆسێ لە 12ی ئابدا بەڕێکەوتووە، ئێستا گەیشتووەتە شاری پالێرمۆی ئیتاڵیا.

تونسییەکان کە دوای ئەوەی بە بەلەمەکەوە هەوڵیاندا بگەنە ئیتاڵیا لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانەوە دەستگیرکران.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی DPA بكاویکردەوە، یاریزانە گەنجەکانی یانەکانی تۆپی پێ لە تونس لەنێو ئەو کەسانەدا دەرکەوتوون کە لە شەپۆلەکانی کۆچی نایاساییدا کۆچیان بەرەو ئەوروپا کردووە، هەروەها بەدوای دەرفەتی باشتردا دەگەڕێن بۆ ژیان لەناو یەکێتی ئەوروپادا.

خۆپیشاندانێک کە لە لایەن یەکێتی کرێکارانەوە لە تونس رێکخرابوو، کە تێیدا سەدان گەنجی بێکار بەشدارییان کردوو داوای دامەزراندن و کارییان دەکرد.

چەند مانگێک لەمەوبەردەسەلات بڕیاری راگرتنی چالاکیی وەرزشی یانەیەکی تۆپی پێ لە تونس دا، ئەمەش بەهۆی کۆچی نایاسایی کە 32  یاریزان ریزەکانی ئەو یانەیان بۆ کەناراوەکانی ئەوروپا جێهێشت.

هەروەها سەرۆکی یانەی تۆپی پێی "غار ئەلدیما" راگرتنی چالاکییەکانی تیپەکەی راگەیاند، بەهۆی کۆچی زۆربەی یاریزانەکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا، هەروەها لە ساڵی رابردووەوە سەدان تونسی پەنایان بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا بردووە، لەوێشەوە بۆ سربیا، ئەمەش وایکرد سربیا راگرتنی ڤیزە بۆ چوونە ژوورەوەی تونسییەکان رابگەیەنێت.

وە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا، دیارنەمانی یەکێک لە پاڵەوانەکانی بۆکسێنی تونس، محەمەد ئەلهادی ئەلقاسمی، مشتومڕێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە و کاردانەوەی زۆری لە هەردوو بازنەی وەرزشی و کۆمەڵایەتیدا بەدوای خۆیدا هێنا.

میدیاکانی تونس بڵاویانکردەوە، ئەلقاسمی تەمەن 18 ساڵ کە بە یەکێک لە بۆکسێنەرە ئومێدبەخشەکان وەسف دەکرێت، بڕیاربوو پەیوەندی بە کەمپی تیپی بۆکسێنەوە بکات، کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ بەشداریکردن لە خولی پاڵاوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024، بەڵام ئەو پەیوەندی بە هاوکارەکانیەوە نەکرد، پاشان وێنەکانی بڵاوبوویەوە کە لە بەلەمێکدا بەرێگەی نایاسایی بەرەو ئیتاڵیا دەڕۆیشت.

Fly Erbil Advertisment