زێلینسكی به یاوه‌ری هاوژینه‌كه‌ی گه‌یشته سوید

K24 - هەولێر:
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا گه‌یشته سوید و بڕیاره له‌گه‌ڵ ئۆلێڤ كریستهرسۆن سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
زێلینسكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووه، به سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته سوید و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران، ماڵباتی پادشا و لایه‌نه سیاسییه‌كانی سوید كۆببێته‌وه.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به یاوه‌ری ئۆلینا زێلینسكی هاوژینم ئه‌مڕۆ گه‌یشتمه سوید و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاووتوێی هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كان له بواری به‌رگری و چوونه پاڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
سوید وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا چووه پاڵ به‌ره‌ی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا بۆ پاڵپشتی ئۆكرانیا و بۆ پاراستنی سه‌قامگیری خۆشی، داوایكردووه ببێته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ.
Olena and I arrived in Sweden.
— Володимир Зеленський (@ZelenskyyUa) August 19, 2023
There will be talks with @SwedishPM, the Royal Family, @Andreasostgote and @Sverigesriksdag parties.
Partnership, defense cooperation, EU integration, and common Euro-Atlantic security.@ZelenskaUA and I thank all Swedes who support Ukraine 🇺🇦🇸🇪