ماتیۆ مەکفەرلەین: پێشمه‌رگه هاوبه‌شێكی گرنگه له شه‌ڕی دژ به داعش

K24 – هەولێر:
فەرماندەی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه هاوبه‌شێكی گرنگه له شه‌ڕی دژ به داعش. گوتیشی: "ئامانجی چاكسازییه‌كان یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه".
ماتیۆ مەکفەرلەین فەرماندەی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، پابه‌ندین به پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پێویسته ده‌ستوبرد له چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت.
مەکفەرلەین هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ندێ به‌ره‌پێشچوون له جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی یاداشتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا به‌دیهاتووه و هه‌ردوولا پێویسته پابه‌ندییه‌كانی یاداشته‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن". گوتیشی: "نه‌بوونی وه‌زیری پێشمه‌رگه دامه‌زراوه‌كه‌ی لاواز كردووه".
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا ئامانجی هاوبه‌شی سه‌ربازی هه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24 له‌باره‌ی بوونی جوڵه‌ی هێز له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا، مه‌كفه‌رله‌ین گوتی: "هیچ پلانێك له‌مباره‌یه‌وه نییه، جیا له‌وه‌ی جه‌خت له تێكشكاندنی داعش ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا گۆڕینی كه‌ل و په‌له‌كانه و به‌شێك له‌و هێزانه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌گۆڕدرێن".
رۆژی (21ـی ئەیلوولی 2022) وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.
ساڵی 2016 بۆیەکەمجار یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئەو دوو وەزارەتە واژۆکرا و سەبارەت بەوە، سەرۆکایەتی هەرێم پێشتر ئەوەی خستبووەڕوو، ئەم یاداشتنامەیە رەنگدانەوەی هەماهەنگیی دوورمەودای نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها پابەندیی هاوبەشیشیانە بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، لە رێی ئەم لێکتێگەیشتنەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندیی خۆی بۆ پشیوانیکردنی رۆڵ و بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە لە ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تێکشکاندنی داعشدا وەک پێکهاتەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
ئەوەش خرابووه‌ڕوو، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە هەم دەستنیشانی ئەو بەرەپێشچوونانە دەکات کە لە بواری چاکسازیی بنەڕەتیی دامەزراوەکاندا بە دەست هاتوون و هەمیش پابەندیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی زیاتر بە ئامانجی زیاتر پرۆفێشناڵکردنی هێزەکانی لەخۆدەگرێت.