رێگه‌پێدراوی لیستی پارتی: خه‌ڵكی كه‌ركووك هیوای زۆریان له‌سه‌ر پارتی هه‌ڵچنیوه‌

K24 – هەولێر:

رێگه‌پێدراوی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێت، خه‌ڵكی كه‌ركووك هیوای زۆریان له‌سه‌ر پارتی هه‌ڵچنیوه‌.

سامان ره‌شید رێگه‌پێدراوی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، تایبه‌ت به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند، لیسته‌كه‌یان و ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش به‌ كۆمیسیۆن كردووه‌.

ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌نه‌كانی شاری كه‌ركووك كه‌ دیدگایان له‌ پارتییه‌وه‌ نزیكه‌، به‌یه‌‌كه‌وه‌ به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌ه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی كورسی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ده‌ست بهێنن.

سامان ره‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خه‌ڵكی كه‌ركووك هیوای زۆریان له‌سه‌ر پارتی هه‌ڵچنیوه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بهێنن، كه‌ به‌زۆر به‌سه‌ر كه‌ركووكدا سه‌پێنراوه‌.  

270 حزب و لایه‌نی سیاسی ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆماركردووه‌ و 15 حزبی دیکەش ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا نیشانداوە.

رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، لە مانگی ته‌ممووز ده‌ست به‌ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، حزب و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن.

Fly Erbil Advertisment