هاوپه‌یمانی نیشتمانی: ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵییه‌

هاوپه‌یمانی نیشتمانی: ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵییه‌

K24 - هەولێر

هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا ناكه‌ن.

لە راگەیەندراوێکدا هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق ئاشكرایكردووه‌، له ‌پاڵ پشتیوانیان بۆ داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق، پێیانوایه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان زیاده‌یه‌ و هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵییه‌ له‌وڵاتدا.

هاوپه‌یمانی نیشتمانی راشیگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای به‌شداری نه‌كردنیان له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، هاوكات دووپاتیده‌كاته‌وه‌، له ‌مێژووی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی چ وه‌ك حزب یان وه‌ك هاوپه‌یمانێتی هه‌میشه‌ داكۆكی كردووه‌ و هه‌ڵوێستی نیشتمانی و ‌دژی دیكتاتۆریه‌ت هه‌بووه‌و خاوه‌نی درووشمی گەڕان بەدوای نیشتمان و دەوڵەتی هاووڵاتی بوون کە لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

هاوپه‌یمانی نیشتمانی راشیگەیاندووە: "پێوسیتە كۆتایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بهێنرێت و هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، كه‌ به‌م هه‌نگاوه‌ ده‌توانرێت ده‌رگایه‌كی گه‌ورەی گه‌نده‌ڵی‌ داده‌خرێت".

رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 303 پارتی سیاسی و 37 هاوپەیمانێتی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکردووە. 

Fly Erbil Advertisment