بە بڕیاری مەسرور بارزانی گۆڕانکاری لە میکانیزمی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرە دەکرێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا گۆڕانکاری لە میکانیزمی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرەی بکرێت، بەجۆرێک رەچاوی دۆخی دارایی هاووڵاتییان بکرێت.

سەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە گۆڕانکاری لە میکانیزمی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە هاووڵاتییان.

لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی پارێزگای دهۆک کۆبووەوە و وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی ئەو پارێزگایە  بوو.

Fly Erbil Advertisment