لە كەركووك تەقە لە بارەگایەكی پارتی دەكرێت
دوو لە تەقەكەرەكان دەستگیركران
K24 - كەركووك
شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار لە شاری كەركووك تەقە لە بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن، دوای رووبەڕووبونەوە دوو لە چەكدارەكان دەستگیر دەكرێن.
پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "دوای كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو سێ چەكدار تەقەیان لە بارەگای ناوچەی 4 پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەڕەكەی ئازادی شاری كەركووك كرد، بە گوتەی بەرپرسانی بارەگاكە دوای رووبەڕووبونەوە و شەڕە تەقە پاسەوانانی ئەو بارەگایە بە ھاوكاری پۆلیس و ئاسایش 2 چەكداریان دەستگیركردووە و یەكێكیشیان ھەڵاتوە تا ئێستا دەستگیرنەكراوە".
گوتیشی: "ھەرسێ كەسەكە بە نەتەوە كوردن و ئێستا تەقەكەرە دەستگیركراوەكە لە لایەن پۆلیس لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و ھەوڵ بۆ دەستگیركردنی كەسەكەی دیكەش دەدرێت".







