مه‌ریوان قه‌ره‌نی: به‌غدا داوای رێژه‌ی سه‌دا سه‌دی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 - هەولێر:
سه‌ره‌ڕای په‌سندكردنی بوودجه‌ی فیدڕاڵی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق و ده‌رچوونی رێنماییه‌كی خه‌رجكردنی، به‌ڵام تا ئێستا به‌شه‌بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كراوه، هاوكات په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت، به‌غدا له بیانوو ده‌گه‌ڕێت و داوای 100%ـی داهاته نانه‌وتییه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 21ـی ئابی 2021) مه‌ریوان قه‌ره‌نی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 جه‌ختیكرده‌وه هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه جێبه‌جێ كردووه، هاوكات بوودجه له په‌رله‌مان ده‌رچووه و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و دادگای فیدڕاڵیش په‌سند كردووه و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنیشی ده‌رچوونه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری ئه‌و پرس و بابه‌تانه بكه‌ن، كه هێشتا هه‌ردوولا له‌سه‌ری نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی، بۆ نموونه داهاته نانهتهوتییهكان، كه به‌پێی یاسای دارایی ده‌بێت هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه 50%ـی داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدا بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام مایه‌ی سه‌رنجه داوا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن 100%ـی ئه‌و داهاته نانهوتییانه بۆ به‌غدا بگه‌ڕێنێته‌وه.
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جه‌ختیشكرده‌وه، كه داواكارییه‌ی به‌غدا، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، روونیشیكرده‌وه سه‌رباری بیانوویه‌كانی حكومه‌تی عێراق، هاوكات هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیش ده‌ستیان هه‌یه له دروستكردنی فشاره‌كانی به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه له كاتی په‌سندكردنی بوودجه‌شدا هه‌مان ئه‌و رۆڵه نه‌رێنییه‌یان گێڕا.
رۆژی 15ـی ئابی 2023، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به بووجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، شاندی هه‌رێم دوایانكردووه مووچه‌ی هه‌ردوو مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شت به‌یه‌كه‌وه بنێردرێت و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی هه‌شته‌وه هاوشێوه‌ی عێراق ره‌وانه بكرێت.
لەمبارەوە پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، بابەتی یاسای بودجە تەوەری سەرەکی گفتوگۆی شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق دەبێت.
جەختیشی کردەوە: "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووە و چاوەڕێی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەین".
ئاماژەی بەوەشدابوو "سەرۆکوەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی هەموو هاوکارییەکی تیمە تەکنیکییەکانی عێراق بکەن و هیچ پرسیارێکیان بەبێ وەڵام نەمێنێتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژی دووشەممە 7ـی ئابی 2023، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی کە وەزارەتی دادی عێراق دەری دەکات، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بڵاوکردەوە، بەڵام تائێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق خەرج نەکراوە.
هاوكات نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی گوتبوو "ئەم مانگە حکومەتی فیدراڵی تەواوی پشکی هەرێمی کوردستان، کە لە یاسای بودجەی گشتیدا جێگیرکراوە و نزیکەی تریلیۆنێک و 250 ملیار دینارە، دەنێرێت و جەختی لەوە کردەوە، "هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی نەماوە".