بایدن ناوچه سووتاو و زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی ویلایه‌تی هاوای به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ویلایه‌تی هاوای به‌ڕێ ده‌كه‌وێت بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی وێرانكارییه‌كانی دوای ئاگركه‌وتنه‌وه و سووتانی دارستانه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته و دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ رزگاربووان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌ڕووی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی حكومه‌ت ده‌كرێنه‌وه.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 21ـی ئابی 2023) جۆو بایدن، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ویلایه‌تی هاوای بكات به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون و بینین و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هاوینه‌هه‌واری لاهاینا له كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای دوورگه‌ی ماوی كه ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه له ناوچه‌كه به‌ربووه و دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه و بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س و تێكچوون و وێرانبوونی هه‌زاران خانوو و ماڵ و باڵه‌خانه.
پێشبینی ده‌كرێت بایدن له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان، به فڕۆكه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسووڕێته‌وه و به وردی بارودۆخی ناوچه‌كه ببینێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكات، هاوكات بوودجه‌یه‌كی زیاتر بۆ پرۆسه‌كانی فریاكه‌وتن و دامه‌زراندنی رێكخه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فیدڕاڵی ته‌رخان بكات.
له‌لای خۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێك له كۆمارییه‌كان ره‌خنه له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌گرن، كه وه‌ك پێویست فریای ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌كه‌وتوون، له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نن، بایدن به مه‌به‌ست سه‌ردانیكردنی بۆ ویلایه‌تی هاوای و ناوچه سووتاوه‌كان دواخستووه، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌رنجه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان لانه‌چێت.
به‌رپرسانی ویلایه‌تی هاوای ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌به‌یانی رۆژی (هه‌ینی 11ـی ئابی 2023) رایانگه‌یاند، ئاگرێكی گه‌وره له هاوینه‌هه‌واری لاهاینا له كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای دوورگه‌ی ماوی ویلایه‌تی هاوای كه‌وتووه‌ته‌وه و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی كردووه‌ته‌وه خۆڵه‌مێش، به گوته‌ی به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌كه ئاگره‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی بایه‌كی به‌هێزه‌وه هه‌ڵیكردووه و دوورگه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
به گوته‌ی به‌رپرسانی هاوای، دوای ئه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌كه ته‌شه‌نه ده‌كات، به‌شێكی دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌ڵدێن و شوێنه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن.
دەسەڵاتدارانی هاوایی ئاشکرایان کرد، کە لێکۆڵینەوەیان بۆ بارودۆخی وەڵامدانەوەی ئاگرەکان کردۆتەوە، دان بەوەدا دەنێن کە بەرپرسان مەترسیەکەیان بە کەم سەیرکردووە، لەکاتێکدا دانیشتووان رایانگەیاندووە کە هیچ هۆشدارییەکیان پێنەگەیشتووە.
رۆژی (چوارشه‌ممه 16ـی ئابی 2023) جۆش گرین، حاكمی ویلایه‌تی هاوای ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، زیانه گیانی و ماددییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هاوینه‌هه‌واری لاهاینا له دووری ماوی تا دێت زیاتر ده‌بێت، گوتووشیه‌تی، به‌پێی دوایین زانیارییه‌كانی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 15ـی ئاب، ژماره‌ی قوربانییه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته 101 به‌رزبووه‌ته‌وه، كه تا ئێستایش ته‌رمی چوار له‌و قوربانییانه نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی (یه‌كشه‌ممه 20ـی ئابی 2023) به‌رپرسانی ویلایه‌تی هاوای بڵاویان كرده‌وه، ژماره‌یان قوربانییه‌كان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هاوینه‌هه‌واری لاهاینا بۆ 111 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه 21ـێ ئابی 2023، بڵاوكرایه‌وه قوربانییه‌كان بۆ 114 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له هه‌ژماره‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه نكوڵی له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ن، پێیان وایه ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی ویلایه‌تی هاوای له ئه‌مه‌ریكا جۆرێكه له تیۆری پیلانگێڕی و بۆچوونیان وایه ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی تیشكی وزه‌ی به‌رزه‌وه بووه.
ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له به‌كارهێنانی تیشكی وزه‌ی به‌رز ده‌كه‌ن یاخود بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به مه‌به‌ست بووه به ئامانجی دروستكردنی چه‌ند شارێكی دۆستی ژینگه له‌و ناوچه‌یه‌ی ئاگره‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ستۆ پێترز، بێژه‌ری چه‌پڕه‌وی توندڕه‌و له رێگه‌ی سه‌كۆكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌مان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه مه‌گه‌ر ته‌نیا چه‌كی وزه ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی له‌و شێوه وێرانكاره!
گوته و بۆچوونی كه‌سێكی وه‌ك ستۆ پێترز و هاوشێوه‌یه‌كانی به لای زانایان و توێژه‌رانی ژینگه‌وه جێگه‌ی تێڕامانه و پێیان وایه جۆره ئاراسته‌یه‌كه كه بره‌و به تیۆری پیلانگێڕی ده‌دات و نكوڵی له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ن.
ئه‌رۆنما كریشنا، توێژه‌ر له زانكۆی پۆستن ده‌ڵێت: هه‌ر كات رووداوێكی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا رووده‌دات، وه‌ك چۆن ژینگه‌دۆستان داوای گرتنه‌به‌ری رێككاری به‌په‌له ده‌كه‌ن له‌پێناو پاراستنی ژینگه، به‌هه‌مان شێوه كه‌سانێكیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناووبانگی زانستی كه‌شوهه‌وا و ژینگه بشێونن و له كه‌سایه‌تی ئه‌و زانسته كه‌م بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌وتنه‌وه‌كه وێنه‌ی جیاواز بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له به‌شێك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، دارێك له ناوه‌ڕاستی چه‌ند دارێكی سووتاو، به سه‌وزی ماوه‌ته‌وه، به‌كارهێنه‌رانی وێنه‌كانیش پێیان وایه، ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه سووتانی دارستانه‌كان پیلانگێڕییه و به وزه‌ی كارۆموگناتیسییه‌وه بووه، به‌ڵام مایك گۆڵنه‌ر، توێژه‌ری بواری دینامیاتی ئاگركه‌وتنه‌وه له زانكۆی كالیفۆرنیا، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ویلایه‌تی هاوای بانگه‌شه‌ی پیلانگێری ده‌كه‌ن، بانگه‌شه‌كه‌یان شێتانه‌یه، چونكه بوونی هه‌ندێك پووشوپه‌ڵاش و چه‌ند چڵه‌دارێكی وشك له دارستانێك و هه‌ڵكردنی كزه‌بایه‌ك، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی له‌و شێوه‌یه روو بدات.