نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا: پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمه‌ریکا بەهێزن

K24 – واشنتن:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمه‌ریکا بەهێزن.
تریفە عەزیز نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئه‌مه‌ریكا، بە کوردستان 24ـی راگەیاند، پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمه‌ریکا پەیوەندی بەهێزن و لە ئەرکەکەیدا لە واشنتن داکۆکی لە هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
تریفە عەزیز ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ مارک سترۆ کونسوڵی گشتی نوێی ئەمه‌ریکا لە هەولێر کۆبووەتە و ئەو زۆر بەپەرۆشه بچێته کوردستان.
گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت هەماهەنگیمان لەگەڵ رێکخراوه‌كان، ئەکادیمییه‌كان، دامەزراوەکان و زانکۆکان هەبێت، زیاتر لە 15 ساڵ ئەزموونم لەبارەی کۆنگرێسەوە هەیە، کار بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان دەکەم".
ده‌شڵێت: "پلانم بەهێزکردنی پەیوەندییەکانه، نەک تەنیا لەگەڵ حکومەتی ئەمه‌ریکا، بەڵکو لەگەڵ خەڵكی ئەمه‌ریکاش".
رۆژى 17ى تەمموزی 2023، سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەرپەرشتیى دەستاودەستکردنى پۆستى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لە نێوان بەیان سامى عەبدولرەحمان و تریفە عەزیز، نوێنەرى تازەى حکومەتى هەرێم لە ئەمه‌ریکا کرد.
سه‌فین دزه‌یی سوپاسى بەیان سامى عەبدولرەحمانـی کرد بۆ ئەو ئەرک و خزمەتەى کە بە درێژایى ساڵانى رابردوو وەک نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا پێشکەشی کردووە و پیرۆزبایىشی لە تریفە عەزیز نوێنەرى تازەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش مارک سترۆ كونسوڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو و له‌گه‌ڵ سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سترۆ رایگه‌یاند، کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا سوپاسی بەرپرسی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان کرد و ئاماژەی بەوەشدابوو، کە بەرنامەی کاری بریتییە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەرجەم بوارەکاندا.