کوردستان24 پڕبینەرترین کەناڵی کوردستانە

K24 – هەولێر:
لە راپرسییەکەدا، کوردستان24 لە رێزبەندی کەناڵە هەواڵییەکاندا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستاندا، پڕبینەرترین کەناڵە و هاووڵاتییان وەک سەرچاوەی هەواڵی یەکەمی خۆیان لە شاشەی تیڤییەکانەوە سوودی لێوەردەگرن.
بەگوێرەی راپرسییەکی راما ئەجێنسی کە لە 13 شار و ناوچەی جیاوازی هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە و نزیکەی پێنج هەزار کەس تێیدا بەشدارییان کردووە، لە تەمەن و باکگراوندی رۆشنبیری و سیاسیی و کۆمەڵایەتی جیاواز، لە کاتژمێرە گرنگەکاندا کە هاووڵاتییان بینەری گەشتەکانی هەواڵن لە شاشەی تیڤییەکانەوە، دامەزراوەی کوردستان24 پێشەنگە و زۆرترین بینەری هەیە.
رێکخراوی راما ئەجێنسی، کە بارەگای سەرەکیی لە هەولێرە، راپرسییەکی بۆ پڕبینەرترین میدیا و پرۆگرام لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کردووە، کە لە راپرسییەکەدا دامەزراوەی کوردستان24، لە کاتژمێر 13 بە 2.6% و کاتژمێر 14 بە 2.7% و کاتژمێر 23ـدا بە 11.1% پڕبینەرترین کەناڵی کوردستانە و لە کاتژمێر 20دا بە 19.4% دووەم پڕبینەرترینە.
بەگوێرەی داتاکانی رێکخراوەکە چوار هەزار و 932 کەس بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە، 58.3% نێر و 41.7% لە رەگەزی مێ بوونە.
لە رووی بەشدارییەوە، ئەوانەی دەنگیان لەسەر گەشتەکانی هەواڵ و بەرنامەکانی کوردستان24 داوە، زۆرترینیان خاوەن بڕوانامەن و لەمڕوەشەوە لە پێشەنگی هەموو کەناڵەکاندایە، بە جۆرێک کە بینەرانی کوردستان24، لە 28.6% بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە، لە 29.7% بڕوانامەی بەکالۆریۆس و لە 6.9% بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایان هەیە، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە هەواڵ و زانیارییەکانی دامەزراوەی کوردستان24 جێی متمانەی کەسانی ئەکادیمییە و بۆ کۆی هاووڵاتییانیش جێی سەرنجە، چونکە وەک لە ئەنجامی راپرسییەکەدا دیارە 61.2% بینەرانی کوردستان24 کەسانی ئەکادیمین و 38.8% هاووڵاتی ئاسایین.
هاوکات لە راپرسییەکەدا دەرکەتووە، کاتژمێر 21 کە زۆربەی شەوانی هەفتە بەرنامەی باسی رۆژ پەخشدەکرێت لەسەر شاشەی دامەزراوەی کوردستان24، لەسەر ئاستی کەناڵە هەواڵییەکاندا، کوردستان24 زۆرترین بینەری هەیە بە رێژەی 17.3%.
هەروەها لە کاتژمێرەکانی (22 و 23)ـشدا، کە گەشتی هەواڵەکانی ئابووری و دواهەواڵ لە شاشەی کوردستان24 پەخشدەکرێت، بە هەمان شێوە لەسەر ئاستی کەناڵە هەواڵییەکانی هەرێمی کوردستاندا، کوردستان24 زۆرترین بینەری هەیە.
كوردستان24 لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له كوردستان و زۆربەی وڵاتانی دونیا، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا دهچێت و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان جێگەی بایەخن، هاوسهنگی و بابهتیبوون و بهرپرسیاریهتی له رووماڵ و بهدواداچوونه رۆژنامهوانییهكان پهیڕەو دهكات و بە گوێرهی ستاندارده باوهكانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامهوانی کار دەكات.
کوردستان24 كاردهكات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری لێبووردەیی و پێكهوهژیان و ئاشتەوایی و دیموكراسی و دادپهروهری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان، هەروەها كاردهكات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگهپارێزی، پەروەردەیەكی تەندروست، بهرزكردنهوهی ئینتمای تاك بۆ خاك و نیشتمان. كوردستان24 مافی رادهربڕین بۆ ههموو پێكهاته جیاوازهكانی كوردستان و ناوچهكه، به جیاوازی فیكری و ئایینی و مهزههبی و نهتهوهیی مسۆگهر دهكات، هەروەها پەرە بە بیری سەربەخۆیی لە كوردستان دەدات.
دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینهوه و راگهیاندن لە (31ـی ئۆکتۆبەری 2015) دامەزراوە کە نێوەندێكی میدیاییە، بێلایەنانە و پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی میدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینهر و بیسهر و خوێنهرانی دەكات، هەروەها لە رێگەی کەناڵی تەلەڤزیۆن و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا و رادیۆ، هەوڵیداوە پیشەییانە و نیشتمانیانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و زانیاریدا بکات، لە ماوەی کارکردنیشیدا، کوردستان24 بووەتە سەرچاوە بۆ بەشێک لە میدیا جیهانییەکان.