قاسم ئه‌عره‌جی: عێراق ئامانجیه‌تی به هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی به دۆسیه‌ی كامپی هۆل بهێنێت
K24 – هەولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق ئامانجیه‌تی به هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی به دۆسیه‌ی كامپی هۆل بهێنێت، هاوكات په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی نێوان عێراق و به‌ریتانیا به پێویست ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 21ـی ئابی 2023) نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق رایگه‌یاند، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌میانی پێشوازیكردنی له تۆم گندهات، وه‌زیری كاروباری ئاسایشی به‌ریتانیا جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به بواری ئاسایش كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، ئه‌عره‌جی رایگه‌یاندووه، عێراق به‌سه‌ر تیرۆر سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام له ئێستادا چووه‌ته ناو شه‌ڕێكی هه‌واڵگری به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان كه به‌رامبه‌ر به تیرۆر به‌ده‌ستیهێناوه.
هه‌روه‌ها ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، عێراق پێویستی به ئه‌زموونی زانستی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوخۆیی. واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نیازه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و به‌ریتانیای له بواری ئه‌منی به پێویست زانی.
له سه‌رێكی دیكه‌وه راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئامانجیان كۆتاییهێنانه به دۆسیه‌ی كامپی هۆل، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به پێویست زانی. گوتیشی، داخستنی كامپه‌كه بۆ لابردنی مه‌ترسییه‌كانی كامپه‌كه له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 21ـی ئابی 2023) نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی پێشوازیكردنی له تۆم تۆگندتهات، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی به‌ریتانیا وێڕای تاووتوێكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنیان به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازی و له‌ناوبردنی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی، هاوكات پێشوازی له واژۆكردنی راگه‌یاندنی نیازه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و به‌ریتانیا و ره‌شنووسی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه.
هه‌روه‌ها به‌گوێڕه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی تاوانه سنووربڕه‌كان، نه‌خاسمه به‌قاچاغبردن و بازرگانیكردن به مرۆڤ و مادده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌رییه عه‌قڵییه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی عێراقی و داواكراوان له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقییه‌وه به تۆمه‌ت و كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
له‌لای خۆیه‌وه تۆگندهات، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی به‌ریتانیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و پڕچه‌ككردنیان به ته‌كنیكه نوێیه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و سه‌قامگیری ئاسایشی عێراق، دووپات كردووه‌ته‌وه